چه‌ند ساعه‌ت به‌دوای فه‌رمانی ترامپ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرترین گوشاره ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی، نرخی هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته ٨٦ هه‌زار تمه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر دلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی ئێران دا به ٨٥ هه‌زار و ٥٣٠ تاكوو ٨٦ هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه و نرخی هه‌ر پۆندی به‌ریتانیا بۆ ١٠٦ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه، هه‌روه‌ها هه‌ر یۆرۆ گه‌یشتووه‌ته ١٢٢ هه‌زار تمه‌ن. هه‌ر دراوێكی زێر به نرخی ٦٩ ملیۆن و ٣٨٠ هه‌زار تمه‌ن فرۆشراوه و پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كان تا نه‌ورۆز به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بڕواته سه‌ره‌وه. به وته‌ی كارناسانی ئابووری، وه‌لانانی ئه‌رزی نیمایی و ئه‌رزی ته‌رجیحی، زیانی زۆری له كه‌سب و كاره‌كان داوه و نرخی شتومك و ده‌رمان چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.