کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ دوو زیندانی له ئەردەبیل و خۆڕەم‌ئاباد

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ دوو زیندانی له ئەردەبێڵ و خۆرم‌ئاباد

حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بە ناوەکانی مەحمود نورانی گورگوری و فیروز محەمەدی لە زیندانەکانی ئەردەبیل و خۆڕەم‌آباد جێبەجێ کرا.

مەحمود نورانی گورگوری ۳۱ ساڵە و خەڵکی ئەردەبیل، هەروەها فیروز محەمەدی ۴۶ ساڵە و خەڵکی خۆڕەم‌ئاباد، پێشتر بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و دواتر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا، جێبەجێکردنی ئەم دوو حوکمە لە لایەن ناوەندە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەنراوە.