کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی دوو گەنجی بەلوچ لە سنووری کلگان

کوژرانی دوو گەنجی بلوچ لە سنووری کلگان

ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، دوو گەنجی بەلوچ کە بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان چووبوون بۆ دەوروبەری گوندی بۆنسەر لە ناوچەی سنووری کلگان، بە گوللەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران.

ناسنامەی ئەم دوو گەنجە بریتییە لە «عەلی سیاهانی» ۱۸ ساڵ و «عومران سیاهانی» ۱۷ ساڵ. بەپێی وتەی شایەتحاڵان، عومران دوو گوللە بەر دڵی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و عەلی بەسەختی بریندار بووە و لە شوێنی ڕووداوەکە جێهێڵدراوە. شایانی باسه هێشتا هۆکاری تەقەکردنەکە دیار نییە.