دوای زیاتر لە سێ مانگ لە شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ناڕەزایەتییەکانی ڕەشەممەی ۱۴۰۴، ساغەر غوڵامی، هاووڵاتیەکی ۱۹ ساڵەی تورکمان و خەڵکی گونبەد کاووس، هێشتا لە دۆخی نەدیار دایه.
ئەم کچە کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کرابوو، به تێپەربوونی نزیکەی سێ مانگ، هێشتا لە مافە بنەڕەتییەکانی وەک دیاریکردنی دۆخی دادگایی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەشە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی و دەروونیی ناوبراو زانیاریێک لە بەردەستدا نییه و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ. شایانی باسە ناوەندی ڕاگەیاندنی (میزان) دەستبەسەرکردنی ئەوی پشتڕاست کرد و تاوانەکەی «کۆبوونەوە و هەڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی» ناو برد.
