نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوو ساعه‌ت ژنێكی دوو گیان له ئه‌فغانستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی تالیبان گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.
به‌وته‌ی ڕێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور، پاش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان له ئه‌فغانستان، سیسته‌می بێهداشت و ده‌رمان له‌و وڵاته داڕماوه و به تایبه‌ت له به‌شه‌ی زایمانی نه‌خۆشخانه‌كاندا، ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری پێش و دوای به‌دونیا هاتنی منداڵ نییه. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت، له ساڵی ٢٠١٧ی زاینی، له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار زایمان له ئه‌فغانستان، ٦٣٨ ژن گیانیان له‌ده‌ست داوه، له حاڵێكدا پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی تالیبان، ئه‌و ئاماره بۆ پێنج هه‌زار مه‌رگ زیادی كردووه. ئه‌و ئاماره بۆ وڵاتێكی وه‌كوو ئه‌مریكا، ١٩ مه‌رگ له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار زایمانه.
