وته‌بێژی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له هێرشه‌كانی شه‌و و ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ١٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له شه‌وی كریسمهسهوه تا به ئه‌مڕۆ زیاتر له ١٠٠ هێرشی ئاسمانی سه‌خت كراوه‌ته سه‌ر خان یوونس و ناوه‌ندی غه‌زه و ته‌نیا له دوو ئوردووگای مه‌غازی و ده‌یربه‌لح، زیاتر له ١٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌و ڕێكخراوه‌یه سه‌باه‌رت به قه‌یرانی خۆراك و ده‌رمان له كه‌رتی غه‌زه هۆشداری داوه و ڕایگه‌یاندووه كه مه‌ترسی ژینۆسایدێكی گه‌وره له باشووری غه‌زه به هۆی قه‌ره‌باڵغبوونی ناوچه‌كه، له‌ئارادایه و ئه‌گه‌ر به زووترین كات ئاگربه‌ست ڕانه‌گه‌یێندرێت، به هه‌زاران كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی پێكدادانی نێوان حیزبۆڵڵای لوبنان و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل، سێ فه‌رانده‌ی حیزبۆڵڵا كوژران و ٩ سه‌ربازی ئیسڕائیلی بریندار بوون.
