کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چواره‌مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی

مانگرتنی هاوئاههنگی كرێكارانی نهوت و گاز و پێترۆشیمیی جنووبی ئێران بۆ چوارهمین ڕۆژی بهردهوام ههروا درێژهی ههیه‌. مانگرتنهكهبهردهوام پهرهدهستێنێت و لهئێستادا ئۆستانهكانی فارس، هۆرمۆزگان، بووشێهر و خووزستانی گرتووهتهوه‌. شهپۆلی ئهم مانگرتنهلهجنووبی ئێران، لهڕۆژی شهممه١١ی گهلاوێژهوهدهستیپێكرد. ئهم مانگرتنهلهپاڵاوگهی ئابادان، پاڵاوگهی پارسیان و پێترۆشیمیی لامێرد، پاڵاوگهی نهوتی قشم، پاڵاوگهی كهنگان و پاڵاوگهكانی فازی ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنووبیهوهدهستیپێكرد و ڕۆژی یهكشهممه١٢ی گهلاوێژ، كرێكارانی فازی ١٤ی شیركهتیئێی جیوجهم ٢ش پێیان پهیوهست بوون. نوێترین ههواڵهكانیش باس لهوهدهكهن كهكرێكارانی چهندین وزهخانهی دیكهلهوانه، وزهخانهیبیدخون، پاڵاوگهیجهفیر شیركهت ئاترۆپارتو شیركهتیجههانپارس ئیلام مێهران، بهم مانگرتنهوهپهیوهست بوون. كرێكارانی مانگرتوو ههموو ڕۆژێ لهشوێنی كارهكهیان كۆدهبنهوهو سهبارهت بهڕێگاكانی پهرهپێدانی مانگرتن و پهیگیر كردنی خواستهكانیان دهست دهكهن بهتهگبیر و ڕاوێژ. ئهم مانگرتنهكهتێیدا پتر له١٠ ههزار كرێكار بهشدارن، وهك گهورهترین مانگرتنی چڵ ساڵی ڕابردوو، باسی لێدهكرێ. كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری : دابین كردنی ئهمنییهتی پیشهیی لهڕێگهی كۆتایی هێنان بهكاری شیركهتهپهیمانكار و دهڵاڵهكان، ههڵوهشاندنهوهی قهراردادهسپی ئیمزاكان، پێدانی حهقدهستیدواخراو و زیادكردنی حهقدهستهكانیانن.  زۆربهی كرێكارانی مانگرتوو لهڕێگهی شیركهتهپهیمانكار و دهڵاڵهكانهوه، بهقهراردادی تاكهكهسی  و تهنانهت بهبێ قهرارداد، دامهزراون. هیچ یاسایهك، تهنانهت لهئاست ئهو یاسا كارهنیوهچڵهی كهلهقانوونی كاری كۆماری ئیسلامی و ئایین نامهكانی دایه، بهسهر ئهو شیركهتانهدا چاوهدرێر نییه‌. ئهوان لهبهرامبهر هیچ ناوهندێكدا وڵامدهرهوهنین و دهستیان بۆ چهوساندهنهوهی كرێكارانلهگهرمای سهرووی ٥٠ پله بهسهعات كاری زۆرو داسهپاندنی باروودۆخی كۆیلهئاسا، ئاواڵهیه‌.

ئهم مانگرتنه، بهپێچهوانهی مانگرتنی كرێكارانی ئهو ناوهندانهی كهلهبوار ئابووریهوهنابووت بوون و دهوڵهت خواست و ناڕهزایهتیهكانیان وهپشت گوێ دهدا، لهچارهنووس سازترین بهشی ئابووری كهكۆماری ئیسلامیی بهسهر پێوهڕاگرتووه، ڕووی داوه‌. ئهم مانگرتنهدهتوانێ بهڕاگرتنی ههناردهی نهوت و گاز و بهرههمهكانی پێترۆشیمی، ڕژیم لهبوار وهدهست هێنانی داهاتهدراویهكان، لهباروودۆخی گهمارۆی ئابووری و ههروهها لهبوار دابین كردنی پێداویستیهكانی ناوخۆ، بهشێوهی جیدی بخاتهژێر گوشارهوه‌.

داخوازیهكانی ئهم مانگرتنهلهههمان حاڵدا، خواستی گشت چینی كرێكاری ئێرانه‌. حهقدهستی چهند قات ژێر هێڵی ههژاری كهئهویش لهسهری وهخت دا نادرێت و وهدوا دهكهوێ، زهوت كردنی ئهمنییهتی پیشهیی لهڕێگهی قهراردادی پهیمانی لهگهڵ شیركهتهدهڵاڵهكان، تهوهری هاوبهشی گشت چینی كرێكاری ئێرانه‌. لهو جێگهوهكهوهزارهتی نهوت خۆی بنیاتنهری ئهو قهراردادهزاڵمانهیهیهكهلهڕێگهی شیركهتهپهیمانیهكانهوه‌‌ بهسهر كرێكاران دادهسهپێندرێ، كرێكارانی مانگرتوو، نهك ههر شیركهتهپهیمانكار و دهڵاڵهكان، بهڵكوو دهوڵهت و وهزارهتی نهوتیش لهبهرامبهر خۆیاندا دهبینین. بهڵام لهو جێگهوهكهكێشهی كرێكاران لهگهڵ ئهو شیركهتانهتهنیا تایبهت بهسهنعهتی نهوت و پێترۆشیمی نییه، گوشاری ئهم جۆرهقهراردادانه، نهبوونی ئهمنییهتی پیشهیی، نهدرانی سهری وهختی حهقدهستهكان، لهسهر شانی ملیۆنان كرێكاریبهشهجۆراوجۆرهكان، قورسایی دهكات. ههربۆیهئهمجۆرهمانگرتنانهپۆتانسیهلی پهرهگرتن و سهرتاسهری بوونهوهیان تێدایه‌.

وهزارهتی نهوت و ئۆرگانهكانی دیكهی كۆماری ئیسلامی لهبهرامبهر ئهم مانگرتنهدا ههتا ئێستا كاردانهوهكیان لهخۆیان نیشان نهداوه‌. بهڵام بهئهزموون دهركهوتووهكهلهوهها باروودۆخێكدا، ڕژیم سهرهتا خانهی كاریگهر و شۆرا گوێ لهمستهكانی خۆی دهنێرێتهمهیدان و هاوكات لهگهڵ وادهو بهڵێنی دابین كردنی خواستی كرێكاران، ههوڵ دهدا، ڕیزی یهكگرتووی كرێكاران لێك بڵاو كات. كاتێك كهئهمجۆرهههوڵانهبهرهنجامێكیان نهبوو، تهوهرهكهدهكاتهئهمنییهتی و دهست دهكا بهبانگ كردن و ههڕهشهكردن. بهڵام ئهمڕۆ، ڕژیم ئهم تاكتیكانهی زۆر بهخاوی دهتوانێ بهرهوپێش بهرێ.  دهست و پهیوهندهكانی ڕژیم كهبهناوی ناوهندی كرێكارییهوهههوڵ دهدهن، ڕهخنهبكهنهناو ڕیزی كرێكارانهوه، ڕسوا كراون و كارایی خۆیان لهخامۆش كردنی ئاگری تووڕهیی و ناڕهزایهتی كرێكاران لهدهست داوه‌. ههژاریی لهڕادهبهدهر و باروودۆخی دژواری كاریش، دهرفهتێكی بۆ سازش و دڵخۆش كردن بهوادهو بهڵێنیه بێ بنهماكانی ڕژیم، نههێشتووهتهوه‌. ڕژیم باش دهزانێ، ههرچی كات زیاتر تێپهڕ بێت، ئهم باروودۆخهبۆ كرێكاران تاقهت پڕووكێنتر دهبێت.

نیگهرانیی كۆماری ئیسلامی لهپهرهسهندنی مانگرتنهكرێكاریهكان، بهئاشكرا دهبیندرێ. بۆ تێگهیشتن لهڕادهی نیگهرانیی ڕژیم، ههر ئهوهندهبهسهكهچاوێك بهسهر ڕۆژنامهكانی ڕۆژی ڕابردووی چاپی تاران بخشێنین. ئهم ڕۆژنامانه، بێ بایهخترین تهوهر و ڕووداوهكانیان كردووهتهسهردێڕ، بهڵام سهبارهت بهو ڕووداوهگرینگهی بزووتنهوهی كرێكاریی ئێران، بێدهنگیان گرتووهتهبهر. ئیلنا، ههواڵنێریی كاری ئێران، كهلهیهكهم ڕۆژدا ههواڵهكهی بڵاوكردهوه، لهڕۆژانی دواتردا، بهلهبهرچاوگرتنی پانتایی بهرینی ئهو مانگرتنه، تهنانهت ڕاپۆرتهكانی پێشووی خۆشی پهیگیری نهكرد. ههڵبهت ئاشكرایهكهئهم بڕیارهلهسهرهوه،بۆ كپ كردنی هاوئاههنگی گشت میدیاكانی ناو ئێران دهركراوه‌.

لهڕاستیدا، ڕژیمێك كهپهیوندیی لهگهڵ جهماوهری كرێكار و زۆربهیخهڵكی ئێران، لهڕێگهی سهركوتی وهحشیانه، زیندان و ئهشكهنجهو ئێعدام و داسهپاندنی دواكهوتووترین یاساكانه‌‌، نیگهرانی ئهوهیهكهمانگرتنی سهرتاسهری  و بهتایبهت مانگرتنی كرێكاری، ئهمجۆرهتاكتیكانهی ناكاریگهر كات. ئهمڕۆكهكرێكارانی سهنعهتی نهوت و پێترۆشیمی تهنیا سهچاوهیهكیان لههێزی جهماوهری خۆیان بهڕژیم نیشان داوه‌. بێ گومان ئهگهر مانگرتنی كرێكارانی سهنعهتی نهوت، مانگرتنی كرێكارانی ڕێگهی ئاسن، مانگرتنی كرێكارانی شارهدارییهكان، مانگرتنی موعهلیمان، مانگرتنی پهرستاران، مانگرتنی شۆفیرهكانی هاتووچۆ و هیتر،  بهشێوهی هاوئاههنگ و هاوكات بهڕێوهچن، پشتی ڕژیم دهشكێنن. مانگرتنی هاوئاههنگی كرێكاران لهچوار ئۆستان، بهشێوهی هاوكات، لهیهكێك لهمهیدانهحهیاتیهكانی ڕژیم، ئهزموونێكی گرینگهبۆ بزووتنهوهی كرێكاریی ئێران. ئهم مانگرتنههاوئاههنگه، ههر بهرهنجامێكی بێت، تا ئێستاشی، لهڕوانگهی بهرژهوهندی درێژماوهی چینی كرێكاری ئێرانهوه، پێشڕهویهكی بهرچاو بهئهژمار دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-