كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له شارۆچكه‌ی “ساحێب”ی سه‌ر به شاری سه‌قز و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكوانانی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی “له‌یلاخ”ی سه‌ر شاری سنه، له هه‌ڵمه‌تێكدا سەدان ده‌نكی به‌ڕۆیان چاند.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌ژێر ناوی “زاگرۆسانه” و له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی كوردستان ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه. به‌شداربووان له‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: “وڵات به به‌ڵای زاگرۆسه‌وه جوانه” و له گوندی “یه‌خی كه‌ماڵ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “له‌یلاخ”ی سنه ده‌یان نه‌مامیشان چاند.