ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی “ویر”ی نۆدشە بە هاوکاریی لایەنگرانی ژینگە لە گوندی “دزاوەر” و چەند دامەزراوەی دیکە، لە هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیدا، سەیرانگای “داڵان”یان خاوێن کردەوە.
لەو هەڵمەتەدا، ژینگەپارێزان زبڵ و خاشاكی به‌جێماوی خه‌ڵك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان كۆ كرده‌وه. شایانی باسه كه كوردستان یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی ئێرانه كه چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی مه‌ده‌نی بۆ ڕێزگرتن و پاراستنی ژینگه تێیدا چالاكن و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له ئه‌ستۆی هاووڵاتیان و حكوومه‌ته به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن و مه‌به‌ستیان پاراستنی ژینگه و سرووشتێكی خاوێنه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.