به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له یاران و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه چالاكێێه‌كی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.
لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له شاری سه‌قز له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو و له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه هاوڕێ “محه‌ممه‌د حسێن كه‌ریمی” كۆبوونه‌وه، و له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هاوڕێیه و چه‌ند شوێنی دیكه ئاڵای سووریا‌ن هه‌ڵكرد و به نووسینی دروشم و به‌به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌چوونی كونگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له كۆتاییدا یادی ته‌واوی هاوڕێیانی گیابه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رز ڕاگرت.