کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەند کرانی حوکمی سێدارەی پەخشان عەزیزی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

پەسەند کرانی حوکمی سێدارەی پەخشان عەزیزی لە لایەن دەزگای قەزایی

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، حوکمی سێدارەیپەخشان عەزیزیبەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە پەسەندکراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، حوکمی سێدارەی ئەو هاووڵاتییە کە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە، بە هیچ بێ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دۆسیەکەی و لە دادگایەکی نایاساییدا پەسەند کراوە و مەترسی جددی لەسێدارەدانی لە ئارادایە. شایانی باسە کە ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە تووشی چەندین جۆر نەخۆشی بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.