کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی ناسر بەکرزادە لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەو

پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی ناسر بەکرزادە لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیان، حوکمی سێدارەیناسر بەکرزادەبەندکراوی سیاسی و خەڵکی پارێزگای ورمێ، لە لایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامییەوە پەسەند کرا.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن لقی دووهەمی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیلحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکە لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە پەسەند و ئێستا مەترسی لەسێدارەدانی لە ئارادایە. شایانی باسە کە چالاکانی مەدەنی جەختیان لە سەر ئەوە کردووەوەتەوە کە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران و کوردستان، مەترسی لە سەر گیانی ئەو هاووڵاتییە هەیە و پێویستە ڕێکخراوەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ئەم جەنایەتەی ڕژیم هەڵوێستیان هەبێت و ڕێگری لە قەتڵی حکومەتی چالاکوانان بکەن.