کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسندکرانی حوکمی زیندانیبوونی ڕۆیا ئۆستوار لە دادگای پێداچوونەوە

پەسندکرانی حوکمی زیندانیی ڕوئیا ئۆستوار لە دادگای پێداچوونەوە

دادگای پێداچوونەوەی ڕژێم لە ئەسفەهان، حوکمی شەش ساڵ زیندان، بژاردنی جەزای نەقدی (سزای دارایی) و بێبەشبوونی کۆمەڵایەتیی دەرکراو دژ بەڕۆیا ئۆستواری وەک خۆی پەسند کردەوە.

بەپێی ئەم حوکمە، ئەو بە تۆمەتیچالاکیی پەروەردەیی و پڕوپاگەندەی دژ بە ئیسلاملە ڕێگەی بەڕێوەبردنی گرووپێکی وەتسئەپی، سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری، بژاردنی جەزای نەقدی و ١٥ ساڵ بێبەشبوون لە مافە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپاوە. “ڕۆیا ئۆستوارهەروەها بە تۆمەتیچالاکیی پڕوپاگەندەیی دژ بە نیزامسزای ساڵێک زیندانی تری بۆ بڕاوەتەوە و کۆی حوکمە دەرکراوەکان دژی ئەو گەیشتووەتە شەش ساڵ زیندان.