لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سازمانی سەبت و ئەحواڵ، ئامارێکی دڵتەزێنی سەبارەت بە هاوسەرگیریی منداڵانی کەم تەمەن لە ئێران بڵاوکردەوە. بە پێی ئەم ئامارە لە شەش مانگ و ١٦ ڕۆژی سەرەتای ساڵی ١٤٠٠دا، ٧٩١ منداڵ لە دایکانی ١٠ تا ١٤ ساڵ تەمەن بەدنیا هاتوون. بە وتەی سازمانی سەبت و ئەحواڵ ئەم ژمارەیە ئاماری سەرەتاییە و لەوانەیە لە داهاتوودا بگۆڕدرێت. ئۆستانی سیستان و بەلووچوستان بە لەدایک بوونی ١٢٧ کوڕ و ١٢١ کچ لە دایکانی ١٠ تا ١٤ ساڵ تەمەن لە ساڵی ١٤٠٠دا لەسەرووی ئەم ئامارە دایە. حکوومەتی ئیسلامیی ئێران نەتەنیا لەگەڵ مافی ژن و بەرابەریی ژن و پیاو دوژمنایەتییەکی کردەوەیی و یاسایی هەیە، بەڵکوو داب و نەریتی سەدەکانی ناوەڕاست کە سڵامەتی جەستەیی و دەروونیی منداڵ دەخاتە مەترسییەوە، پەرەپێداوە. هاوسەرگیریی منداڵان یان منداڵ هاوسەری، دژبە مافی تاکەکەسی و ئینسانیی منداڵانە و نەتەنیا منداڵیی ئەم کەسانە بەفیرۆ دەدات بەڵکوو لە داهاتووشدا لەگەڵ کێشەی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتی بەرەوڕوویان دەکاتەوە. لە ئاکامی خەباتی درێژماوە کە بۆ باشتر کردنی باروودۆخ و مافی منداڵان لەئاستی جیهاندا ئەنجام درا، سەرەنجام ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەسند کردنی “پەیماننامەی مافی منداڵ” لە ساڵی ١٣٦٨، هەموو کەسانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵی وەک منداڵ بەڕەسمی ناسی. کۆمیتەی مافی منداڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە دەوڵەتەکان دەکات کە ئەگەر تەمەنی یاسایی دیاریکراو لە وڵاتەکەیان ژێر ١٨ ساڵە بۆ سەرووی ١٨ ساڵ بیگۆڕن. بە پێی کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکان و یونیسێف و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەمەنی هاوسەرگیری ١٨ ساڵ دیاریکراوە و هەرجۆرە هاوسەرگیرییەکی ژێر ئەم تەمەنە قەدەغەیە و دەوڵەتانی واژۆکەری ئەم پەیمانە ئەرکدار کراون کە یاسای پێویست لەم بوارەدا دابڕێژن. ئه‌گه‌رچی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ١٣٧٣، په‌یماننامه‌ی مافی منداڵانی به شێوه‌ی مه‌رجدار واژۆ كرد. به‌ڵام زۆرێك له به‌نده‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه به‌هۆی ناته‌با بوونی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام، به‌ئاشكرا ده‌خاته ژێر پێ. ئێعدامی منداڵانی ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ، بێبه‌ری كردنی ملیۆنان منداڵ له مافی په‌روه‌رده، داسه‌پاندنی توندوتیژی دژبه منداڵان، به‌كار هێنانیان بۆ كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و ناچار كردنیان به هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی دا، له نموونه به‌رچاوه‌كانی پێشێلكردنی مافی منداڵانه له لایه‌ن ڕژیمه‌وه. مادده‌ی هه‌زار و ٤١ی یاسای “عه‌قد و نێكاح”، مه‌رجی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پێوه‌ره‌كانی شه‌رع هێشتووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له‌سه‌ر ئیزنی سه‌رپه‌رست و دادگا، كوڕ و كچ ده‌توانن به‌رله گه‌یشتیان به ته‌مه‌نی ١٣ و ١٥ ساڵ، هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خت ئه‌نجام بده‌ن. یاسای مه‌ده‌نیی كۆماری ئیسلامیش تا ساڵی ١٣٧٩ له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه نووسرابوو. واته سهرهپهرست كه پیاوه، ده‌توانێ كچ له ته‌مه‌نی ٩ ساڵدا به‌شوو بدات و بۆ كوڕیش له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵیدا، هاوسه‌ر ئیختیار بكات. پاش خه‌باتێكی درێژماوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره یاسایانه، سه‌ره‌نجام ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له ساڵی ٧٩دا قه‌بووڵی كرد كه لانیكه‌م ته‌مه‌نی ١٣ ساڵ بۆ هاوسه‌رگیریی كچان، له‌ناو یاساكانی خۆیدا بگونجێنێ. به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه، كڵاوی شه‌رعیی ڕه‌نگاوڕه‌نگیان دووری و به‌كرده‌وه، ئه‌م مادده‌یه‌یان به‌ڕێوه نه‌برد. هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خت، به‌تایبه‌ت بۆ كچان، كه فه‌راغه‌تی سه‌رده‌می منداڵی و ده‌رفه‌تی كه‌م وێنه‌ی په‌روه‌رده و پشكوتنی توانایی و گه‌شه‌ی فكر و جه‌سته و شكڵ گرتنی كه‌سایه‌تییان لێ زه‌وت ده‌كرێ، سه‌ره‌ڕای تووش بوون به ئاسه‌وار و ئاكامی نه‌خوازراوی ڕووحی و جه‌سته‌یی، كاریگه‌ریی ناخۆش و دواهاتی نه‌رێنی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا داده‌نێ. بووكی كه‌م ته‌مه‌ن به‌هۆی گوشاری كاری ناوماڵ و سنوورداربوونی ده‌رفه‌تی منداڵییه‌تی، توانای بڕیاردان له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌م كچانه به‌هۆی دووگیان بوونی پێشوه‌خت و ئاشنا نه‌بوونیان له‌گه‌ڵ ته‌وه‌ره سێکسییەکان، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان له‌سه‌ره، به‌جۆرێك كه ڕێژه‌ی قوربانی بوونییان پێنج به‌رابه‌ری كچانی تمه‌نی ٢٠ ساڵه. هاوسه‌رگیریی منداڵان، یه‌كێك له دیمه‌نه مه‌ترسیداره‌كانی توندوتیژی دژبه منداڵان و نموونه‌ی منداڵ ئازاری و كۆیله كردنی ئه‌م نهونهمامانه به‌ئه‌ژمار دێت و پێویسته به تاوانی جه‌نایی، له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. پێویسته ئه‌و په‌یوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری، به‌ستێنی په‌ره‌سه‌ندنی هاوسه‌رگیریی منداڵان ده‌خوڵقێنن، ئه‌و شه‌رع و سوننه‌تانه‌ی كه ڕێگه به‌مجۆره هاوسه‌رگیریانه ده‌ده‌ن و به‌رهه‌می دێننه‌وه، ڕیشه‌كێش بكرێن. ئه‌و شه‌رع و یاسا دانه‌رانه‌ی كه ئه‌م جه‌نایه‌ته، شه‌رعی و یاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، پێویسته به دادگا بسپێردرێن و سزا بدرێن. پێویسته كلتوور و سوننه‌تی دواكه‌وتوو و پرتووكاوی ئه‌و سهرپهرستانهی كه كچه منداڵه‌كانیان ناچار به هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، ببردێنه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌وان كه زۆرجار به‌خاتری هه‌ژاری ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌م كاره، پێویسته نیسبه‌ت به دواهاتی یه‌كجار زیانباری ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یان، ئاگادار بكرێنه‌وه. بۆ پێکهێنانی کۆمەڵێک کە تێیدا منداڵان بتوانن لە ئاسایش و ئەمنیەتدا منداڵی بکەن، دەرفەت بۆ پشکوتنی توانای منداڵان دابین کرابێ، هەژاری، ئێعتیاد و فەقری فەرهەنەگی دژبە قازانج و مافی منداڵان کەڵکی لێوەرنەگیرێت و بەربە هاوسەرگیریی منداڵان بگرێت، پێویستە حکوومەتی ئیسلامی بڕووخێت و نیزامێک دابمەزرێ کە تێیدا هاوسەرگیری منداڵان نایاسایی ڕاگەیەندرێت و ئەو مارەبڕ و ئاخوندانەی کە هاندەری هاوسەرگیریی منداڵانن و بەکردەوەی دەردێنن، بە تاوانی پێشێلکردنی مافی منداڵ و مافی مرۆڤ بە دادگا بسپێردرێن.