جەنایەتەکانی دەوڵەتی ئیسڕائیل لەدژی خەڵکی ماف خوازی فەلەستین هەروا دەرێژی هەیە. ١٥ ی مانگی مەی، رۆژێک دوای پێهکاتنی دەوڵەتی ئیسڕائیل لە ساڵی ١٩٤٨، ساڵرۆژی دەر کرانی بە سەدان هەزار فەلەستینی لەسەر ماڵ و مڵکیان، وەک ” رۆژی نەکبەت” ناو دەبرێت. هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا لە سەرتاسەری کەرانەی رۆژئاوا و لێواری غەززەدا، گەلێک ڕێپێوان لە دژی ئاواره بوونی فەلەستینیەکان و بهرگری له مافی گەڕانەوەیان بۆسەر زەویەکانی زهوت كراویان بهڕێوه دهچێت. بەڕێوەدەچێت. بەڵام ئەمساڵ بە ڕاگەیەندانی بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گوازرانەوەی سفارەتی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ بەیت الموقەدەس کە بە شێوەی نمادین بە واتای بە ڕەسمیەت ناسینی ئەم شارەیە وەک پێتەختی ئیسڕائیل، فەلەستینییەكان دهنگی ناڕهزایهتییان بهرزكردهوه و لە رۆژی ٣٠ی مارسەوە، ” ههڵمهتی “ڕێپیوانی گەورە بۆ گەڕانەوە” بەڕێوەدەبەن كه تا ” رۆژی نەگبەت” واته ١٥ی مانگی مهی درێژەی ههبوو.
رۆژی ١٥ ی مانگی مەی یەکێک لە خوێناوی ترین رۆژەکانی بەرەوروو بوونەوەی فەلەستینیەکان لەگەڵ هێزە سەرکوتەگەرە ئیسڕائیلیەکان لە ماوەی ئەم دوو حەفتەی دواییدا بوو. ئەم رۆژە خوێناویە لە لایەن دەوڵەتی ئیسرایلەوە بە کردنەوەی سفارەتی ئەمریکا لە بەیت الموقەدەس کرایە جهژن و شایی و هاوکات خەڵکی فەلەستینیان خستە ماتەمینی ئازیزانی گیانبەختکردویانەوە، لەم رۆژەدا دەیان کەس لە بەشدارانی ڕێپێوانی ” گەڕانەوە” خەڵتانی خوێن کران. هێزە ئیسرایلیەکان لە ڕێكهوتی ٣٠ی مارس بەم لاوە، ١٠٠ فەلەستینی، لەوانە ١١ منداڵ، ٢ رۆژنامە نووس و ٣ کەسی کەم ئەندامیان لە ناڕەزایەتیەکاندا کوشتووە. ٦٩٣٨ کەسیش بە تەقەی سەربازانی ئیسڕائیلی بریندار بوون. تەنیا لە رۆژی دوو شەممە ١٤ ی مەیدا، ٥٩ فەلەستینی کوژراون و لانیکەم ٢ هەزار کەسیش، لەوانە ٣٠٤ منداڵ، ١٠ رۆژنامە نووس و ٣ ئیمدادگەری بەشی پزیشکی. بریندار بوون. شاهیدانی عەینی دەڵین تەک تیرئەندازەکانی ئەڕتەشی ئیسرایل بە ئانقەست و ئاگاهانە بەرەو رووی خۆپیشاندهران تەقەیان دەکرد. ئەم کردارە جەنایەتکارانە لە حاڵێکدا بوو کە حەرەکەتی خەڵکی غەززە لە ههڵمهتی “ڕێپێوانی گەورەدا” بە تەواوەتی ئاشتیانە بووە و هیچ مەترسیەک لە لایەن ئەوانەوە لەسەر گیانی هێزە ئیسرایلیەکان نەبووە. هێزە ئیسڕائیلهکان تەنانەت بەریان بە چالاکی گوروپە یارمەتیدەرە پزیشکیەکان دەگرت بۆ ڕزگار کردنی گیانی بریندارەکان.
خۆپیشاندهرانی بێ چەکی فەلەستینی بە دەستی خاڵی و بە گەروی پڕ لە هاوارەوە هاتبوونە مەیدان. ئەوان بە داخوازی کۆتایی هێنان بە گەمارۆی دژی ئینسانی لێوارەی غەززە و جەخت کردنەوە لەسەر گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی کە ٧٠ ساڵ لەوە پێش ناچار بە بەجێهێشتنی سەرزەویەکانیان بوون، خۆپیشاندانیان دەکرد. ئاستی جەنایەتەکە ئەوەندە بەرین بوو کە تەنانەت کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی سازمانی ملەل، وتی کە :” کردارەکانی دەوڵەتی ئیسڕائیل دەکرێ وەک جەنایەتی جەنگی لە لایەن دادگایەکی نێونەتەوەییەوە بەدواداچوونی بۆ بکرێت.” گەمارۆدانی لێوارەی غەززە بە ڕادەیەک دژی ئینسانی و جەنایەتکارانەیە کە نێردراوی ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ ناوچەکە دەڵێت کە ئەگەر بارودۆخی ئێستا درێژەی هەبێت تا ساڵی ٢٠٢٠ ئەو ناوچەیە لە دانیشتوانی چۆڵ دەبێت.
لە بارودۆخێکدا کە خەڵکی فەلەستین بەم شێوەیە بێڕەحمانە لە لایەن سەربازانی ئیسرایلەوە کۆمەڵکوژ دەکران، دەوڵەتی ئەمریکا بەبێ گوێدانە دهنگ ههڵبڕینی خەڵکی فەلەستین و ناڕەزایەتیە نیونەتەوەییەکان، کە تەنانەت لە چوارچێوەی ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكانیش دا دەردەبردران، وەک سوکایەتی پیکردنێکی ئاشکرا و ڕاگەیاندنی دوژمنایەتێكی بێ پەردە لەگەڵ خەڵکی فەلەستین دەستی دایە گواستنەوەی سفارەتەکەی لە تل ئاویوەوە بۆ بەیت الموقەدەس.
بەڵام بڕیارەکەی ترامپ، سیاسەتی ڕاستەقینەی دەوڵەتی ئەمریکا بهرانبهر به مەسەلەی فەلستیندا نیشان ئەدات. ئەم بڕیارە نیشانهی بێ پەردە و ئاشکرای هەمان ئەو سیاسەتەیە کە تا ئیستا سەبارەت بە مەسەلەی فەلەستین پەیڕەو کراوە. ئەم بڕیارە بە روونی زیاترەوە نیشانیدا کە دەوڵەتی ئەمریکا هیچ بایەخێک بۆ بڕیارنامهكانی ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان، کە خۆیشی مۆری کردون، دانانیت. ئەم بڕیارە نیشانی ئەدات کە یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی لەسەر ئەرز مانەوەی ئەم بڕیارنامانه لە ڕاستیدا سیاسەتەکانی خودی دەوڵەتی ئەمریکایە.
ئەگەر چاوپۆشی دەوڵەتانی ئەندام لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا و ڕاگەیەنەرەکانی سەر بەو دەوڵەتانە، لهوهیکە لە ماوەی رۆژانی دواییدا لە فەلەستین رووئەدات، بەپێی ماهیەتی ئەوان پێشبینی كراو بووه، بەڵام هەڵسوکەوتی مەتبوعاتی سەربەخۆ و ناوەندە نێونەتەوەییەکانیش لەم رۆژانەی دواییدا لە ڕاستای لەقاودانی جەنایەتەکانی دەوڵەتی ئیسرایل لەدژی خەڵکی فەلەستین و لە کورت کردنەوەی دەستی دەوڵەتی جەنایەتکاری ئیسرایل لەسەر گیانی خەڵکی ماف خواز گەلێک لاواز بوو. ڕاگەیەنەرە جیهانیەکان، دەوڵەت و ناوەندە نێونەتەوەییەکان بە بێدەنگ بوونیان، بەکردەوە دەستی دەوڵەتی ئیسرایلیان لە درێژەدان بە جەنایەتەکانی كردۆتهوه. لە ئاوا بارودۆخێکدایە کە پشتیوانی ناوەندە پێشکەوتن خوازە نیونەتەوەییەکان، هێزە ئازادی خواز، چەپ و ئینسان دۆستەکان لە خەڵکی فەلستین، لە شکڵ و شێوازی بەڕێوەبردنی کەمپەینی ناڕەزایەتی بەرین، خۆپیشاندانی سهر شهقامهكان و هیتردا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرینگه. پشتیوانییەکی هەمە لایەنە دەتوانێ ئهو بێدهنگییهی کە لە ژێر سێبەریدا دەوڵەتی ئیسرایل دەرێژە بە کوشتاری خەڵکی فەلەستین ئەدات، بشکێنێت. دەتوانێ درێژەی جەنایەتەکانی ئەم دەوڵەتە لەدژی خەڵکی فەلەستین پڕ هەزینە تر بکات.