بە دەستپێشخەری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، ژمارەیەک پارت و ڕێکخراوی سیاسی تورکیا، هاوپەیمانەتیەکیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا ڕاگەیاند و بڕیاریاندا بەیەکەوە بەشداری تێدا بكهن.
شەش پارت و رێکخراوی سیاسی لە تورکیا، لەسەر دەستپێشخەری (هەدەپە) کۆبوونەوە و بڕیاریاندا، هاوپەیمانیەتیەک بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی تورکیا دروست بکەن، کە ئەوانیش پێکهاتوون لە “ھەدەپە“، “پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی“، “پارتی بزووتنەوەی ڕەنجدەران“، “فیدراسیۆنی ئەنجومەنەکانی سۆسیالیست“،” پارتی کرێکارانی تورکیا” و “پارتی ڕەنجدەران“. بە بەشداری ھاوسەرۆکانی ھەدەپە، “پەروین بوڵدان” و “میتھات سهنجهر” سەرۆک و نوێنەرانی ئەو پارت و ڕێکخراوانە لە قەزای “کادیکۆ“ی ئیستانبوڵ کۆبوونەوە و ڕیانگهیاند، ھاوپەیمانهتییەکیان بەناوی ھاوپەیمانی “کار و ئازادی” پێکھێناوە.