ڕۆژی یەکشەممە دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە نەمانی سەربازیی زۆرەملێ لە وڵاتی عێراق، پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ پێشكەش بە پەرلەمانی عێراق كرا و پەسەندكردنی ئەو یاسایە گەنجانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پڕۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێ لە پەرلەمانی عێراقدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، بەڵام پێویستە زیاتر لێکدانەوەی بۆ بکرێت و کۆدەنگییەکی سیاسیشی لەسەر بێت. جێگای ئاماژەیە بە پەسەندکردنی ئەو یاسایە دەبێت وەزارەتی بەرگری لە ماوەی دوو ساڵدا دەست بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بکات.