کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پێداگری ئیمارات لە سەر مافی ڕەوای وڵامدانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی

پێداگری ئیمارات لە سەر مافی ڕەوای وڵامدانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی

ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرگری ئاسمانیان، ڕێگریان لە درۆنێکی ئینتحاری کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراوە، کردووە.

وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، کردەوەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بەشەرئەنگیزانەناوبردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزە چەکدارەکان و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە هەموو کات لە ئامادەباشیدان و تەنانەت جەختی لە سەر مافی ڕەوای وڵامدانەوەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی کردووەتەوە.