به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو له هاووڵاتییانی شاری ئیلام، ناكارامه‌یی به‌رپرسان و به‌ڕێوبه‌رانی پترۆشیمی شاری ئیلام له چۆنیه‌تی له‌ناو بردنی زێرئابی پترۆشیمی ئه‌و شاره، بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی به‌شێك له ژینگه‌ی ئیلام و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، ئاستی ئالووده‌بوون ئه‌و ناوچه‌یه به ڕاده‌یه‌ك به‌رز بووه‌ته‌وه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌به‌ر بۆنی پیسی زێرئابی ئه‌و پترۆشیمیه ناچار بوونه ماڵه‌كانیان به‌جێ بهێڵن. جێگای ئاماژه‌یه له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵكۆڵینی سێ بیری ئاو به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی ئاوی ئه‌و پترۆشیمیه بووه‌ته هۆی وشك بوونی سه‌رجه‌م كانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌مه‌ش كارێگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌شاوه‌رزی و ژیانی ئه‌و هاووڵاتییانه داناوه