ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دووكانی ئه‌و بازاڕاییانه‌ی مانیان گرتبوو له شاره‌كانی ڕه‌وانسه‌ر، سنه، شاباد، پاوه و ئیلام پۆلۆمپ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی بانگهێشتی مانگرتنی گشتی له ڕۆژانی ١٤ بۆ ١٦ی سه‌رماوه‌ز و پێشوازی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران له‌و بانگه‌وازه، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی ڕژیم به هاوكاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌ستیان كردووه به پۆلۆمپكردنی دووكانی ئه‌و بازاڕیانه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی بوون و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له دووكاندارانی دیكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و بازاڕیان درێژه‌یان به مانگرتن داوه.