بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دووکان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکەوە لە شیركه‌تی “دانە غاز”، بەشی کۆنتڕۆڵ ناچاربووە کارەبای زۆربەی ناوچەکانی سنورى سلێمانی ببڕێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شارۆچكه‌ی دووكان هاتووه: بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە شیركه‌تی “دانە غاز”، بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه وەزیرى کارەباى هەرێم ڕۆژى ١٠ى مانگى ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، لەئێستادا ڕۆژانە ١٦ کاتژمێر کارەبا دەدەینە هاووڵاتیان، بەپێی ئەو ژێرخانەی کە هەمانە دەگەین بەو ئاستەی کارەبای ٢٤ کاتژمێر دابین بکەین.