كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان!
نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌تان لێ پیرۆز بێت. ساڵێكی پڕ له خۆشی و پڕ له كامه‌رانی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئاواته‌خوازین. با له‌م نه‌ورۆزه‌دا و له یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێ‌دا یادی ئازیزانی گیان به‌ختكردوومان بكه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه سه‌ربه‌رز ژیان و گیانیان له پێناوی ئازادی و ژیانی ئاسووده و یه‌كسان بۆ هه‌مووان به‌ختكرد، ستایشی خۆڕاگری و دڵگه‌وره‌یی بنه‌ماڵه ئازیزه‌كانیان بكه‌ین. سڵاو ده‌نێرین بۆ هه‌موو زیندانیانی سیاسی كه له ژێر مه‌ترسیی گیانی دا ئه‌سیری ڕژیمێكی ناڕه‌وان. هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌ختكردووانی په‌تای كۆرۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نین و داوای سه‌بووریان بۆ ده‌كه‌ین و هیوای چاك بوونه‌وه‌ی خێرا بۆ هه‌موو تووش بووانی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌خوازین.
ئازیزان!
بێ گومان ئێمه هه‌موومان، ڕۆژان و مانگان و ساڵانێكی سه‌خت و دژوارمان به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، یه‌كێك له سه‌ره‌ڕۆترین دیكتاتۆریه‌كانی كۆنه‌پارێزی ئه‌م سه‌رده‌مه، تێپه‌ڕ كردووه. له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ئاسایش و ئه‌منیه‌ت، ئازادی و ژیانی سه‌ربه‌ست له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕژیمه‌دا، واتایه‌كی نه‌بووه. ئه‌مڕۆ له كاتێكدا پێ ده‌نێینه ساڵی تازه‌وه كه په‌تایه‌كی مه‌ترسیداریش به‌ری ده‌رگای پێگرتووین و ڕژیمێكی بێ كیفایه‌ت و درۆزن، ڕژیمێكی هه‌لپه‌ره‌ست و كۆنه‌په‌رست، ڕژیمێكی جه‌نایه‌تكار و چه‌وسێنه‌ر، كه خۆی گه‌لێك له په‌تای كۆرۆنا بۆ گیان و ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته مه‌ترسیدارتره له ده‌سه‌ڵات دایه. به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌ها باروودۆخێكی دژوار، ڕزگاربوون هه‌م له په‌تای كۆرۆنا و هه‌م له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، زیاتر له هه‌میشه ئیراده‌ی پته‌و و وره‌ی به‌رز و ڕیزی یه‌كگرتووی لێمان ده‌وێت. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی چه‌وساوه و سته‌ملێكراوی كوردستان، له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، چ له خه‌باتی به‌رده‌وامیاندا له‌دژی كۆماری ئیسلامی و چ له كاتی ڕووداو و كاره‌ساتی سرووشتیدا، گه‌لێك دیمه‌نی شكۆداریان له یه‌كگرتوویی و هاوپشتی جه‌ماوه‌ری له خۆیان نیشان داوه، به‌جۆرێك كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ڕه‌نج و ئازاره‌كانی ئه‌م جۆره كاره‌ساتانه‌یان له‌سه‌ر یه‌كتر سووك كردووه و یه‌كگرتوو و به‌ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به شانازیه‌وه تێپه‌ڕیان كردووه. ئه‌مڕۆ له سه‌ره‌تای ساڵی تازه و نه‌ورۆزدا له به‌رده‌م یه‌كێكی تر له ساته وه‌خته مێژووییه‌كان داین، ساته وه‌ختێك كه پێویسته بۆ تێپه‌ڕكردنی هه‌موو ئه‌زموونی خه‌باتی تا ئێستامان به‌كاری بێنین و به كه‌مترین خه‌ساره‌ت و به وره‌ی به‌رز لێی ده‌رباز بین.
ڕووداوه سرووشتیه‌كانی وه‌كوو بوومه‌له‌رزه و سێڵاو له یه‌ك دوو ساڵی ڕابردوودا، نیشانیان دا كه له كاتێكدا كه دام و ده‌زگاكانی ڕژیم بێ ده‌ربه‌ست و ده‌سته‌وه‌ستان بوون، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك خاوه‌نی چ ڕاده‌یه‌ك له ئیراده و له هه‌ستی هاوپشتیی ئینسانین. ئه‌وڕۆكه‌ش ده‌بینین كه له كوردستان دیمه‌نی پڕ شكۆ له تێكۆشانی جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆستانه، له بیمارستانه‌كان و له ده‌ره‌وه‌ی بیمارستانه‌كان، به داهێنانی جۆراوجۆر، له‌پێناوی ئاسان كردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوون له‌و قۆناخه كه‌وتووه‌ته كار.
نابێ ڕێگا بدرێ كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی خۆمه‌زڵووم نیشاندان به بیانووی قه‌یرانی كۆرۆنا خۆی له زه‌بری ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دژبه گشت ئه‌م نیزامه ده‌رباز كات. كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دا له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م باروودۆخه‌دا ده‌ستدرێژیی ئاشكرای خۆی بۆسه‌ر ژیان و بژیوی كرێكاران و جه‌ماوره‌ی هه‌ژار و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵ به‌سه‌رئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و قه‌یرانه ئابووریه‌كه‌ی به قیمه‌تی زیاتر چه‌وساندنه‌وه و تاڵان كردنی نانی سه‌ر سفره‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر كات. نابێ ڕێگا بدرێت قه‌یرانی كۆرۆنا خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئه‌وه‌نده دابه‌زێنێت كه پاراستنی گیانیان له به‌رامبه‌ر په‌تایه‌كی وه‌ك كۆرۆنا ببێته ته‌نیا ئامانجی ژیان له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا.
كۆرۆنا په‌تایه‌كی جیهانیه به‌ڵام بێ وێنه نییه. مرۆڤایه‌تی به‌ڵای جیهانیی زۆر له‌وه سه‌ختریشی له ڕێگه‌ی زانست و ئه‌زموون و هاوپشتیه‌وه تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مڕۆ له‌م بابه‌ته‌وه له لووتكه‌ی تواناییه‌كانی خۆی دایه. زانستی ئه‌مڕۆ و هێزی داهێنه‌ری مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌ره‌نجام بۆ قه‌یرانی كۆرۆناش هاوشێوه‌ی قه‌یرانه‌كانی تری له‌و چه‌شنه ڕێگا چاره‌یه‌ك ده‌بینێته‌وه و به‌سه‌ر ئه‌م دوژمنه سرووشتیه‌شدا زاڵ ده‌بێت. ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرینگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركه‌كانی خۆمان له‌و قۆناخه‌دا بناسین و به لێهاتوویی جێبه‌جێیان كه‌ین و خۆمان بۆ ڕۆژانی پاش كۆرۆنا ئاماده كه‌ین.
بێ گومان ئه‌و قه‌یرانه كۆتایی دێت و ئه‌وه‌ی له ئاستی جیهاندا دیسان درێژه‌ی دبێت قه‌یرانی پێكهاته‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانی و له ئاستی ئێرانیشدا ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیه كه ڕاسته‌وخۆ مه‌یدانی تێكۆشانی ئێمه‌یه. گۆڕینی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه له گره‌وی ئه‌وه‌دایه كه به وشیاری و به ڕێكخراوی و به ڕه‌چاو كردنی ستراتێژیه‌كی كارامه، به دیاریكردنی ئاسۆیه‌كی ڕوون، درێژه به خه‌باتێك بده‌ین كه هه‌م ژیانی ئه‌مڕۆمان بۆ ئاسانتر بكاته‌وه و هه‌م هه‌نگاو به هه‌نگاو له ڕزگاریی یه‌كجاری نزیك ببینه‌وه.
كۆمه‌ڵه به درێژایی خه‌باتی سیاسیی خۆی له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی داوه ڕێبواری ئه‌م ڕێبازه بێت. له‌و پێناوه‌دا له پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و زه‌حمه‌تكێش به‌هره‌مه‌ند بووه و ئه‌و پشتیوانیه هێز و توانا و بڕوا به‌خۆی پێ به‌خشیوه. با له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ و بووژانه‌وه‌ی سرووشت و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌هۆڵبه‌ندانی زه‌وی، جارێكی‌تر به‌ڵێنیی خۆمان بۆ خه‌باتی بێ ڕاڕایی و لێبڕاوانه له پێناوی ژیانێكی پڕ له ئاشتی و ئاسایش و ڕێفاه، ژیانێكی ئازاد و به‌دوور له چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردن و سته‌م، كه ئاواتی گیان به‌ختكردووانی سه‌ربه‌رزیشمانه، دووپات بكه‌ینه‌وه. جارێكی‌تر ساڵی تازه‌تان لێ پیرۆز بێت.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
نه‌ورۆزی ١٣٩٩ی هه‌تاوی