کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ده‌ستپێكی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی

كرێكاران، خهڵكی خهباتكاری ئێران!

پڕ بهدڵ پیرۆزبایی هاتنی بههار و نهورۆز و ساڵی تازهلهههموو ئێوهی ئازیز، دهكهین. بههیوای ئهوهیكهلهساڵی تازهدا ههموو مۆسیبهت و كێشهكانی داوێنگیری ئهم كۆمهڵگایهلهوانهئافهتی ویرووسی كۆرۆنا بهزوویی و بهزیان و تهڵهفاتێكی كهمترهوهوهپشت سهر نێین. نهورۆزی ئهمساڵ لهباروودۆخێكدا بهڕێوهدهبهین كهلهژێر دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی سهرمایهدا، سفرهی بنهماڵهی ئێمه كرێكاران و بێبهشانی كۆمهڵ، ئهمساڵ بهتاڵتر و بێ ڕهونهقتر له‌‌ ساڵانی ڕابردوویه‌. توانای ماڵی ڕێگهی پێنهداوین تا بهدابین كردنی پێداویستیه سهرهكیی و ئاساییهكان، دڵگهرمی ببهخشێتهبنهماڵهكانمان.

هاتنی ساڵی نوێ بهههموو ئازیزانی بهندكراوی سیاسی كهبه‌ “تاوانی دیفاع لهئازادی و كهرامهتی ئینسان و موقاومهت لهبهرامبهر زۆرهملی و ستهم و یاسای كۆنهپهرستانهو دژهئینسانیی كۆماری ئیسلامی، لهزیندانهكان دان، پیرۆزبایی دهڵێین. هیوادارین لهداهاتوویهكی نزیكدا بهڕاپهڕینی جهماوهری خهڵك، بارگهو بنهی ئهم ڕژیمهجهنایهتكارهتێكهوهپێچرێ، دهرگای زیندانهكان بشكێت و ئهم ئازیزانهبهسهربهرزیهوهبگهڕێنهوهناو باوهشی بنهماڵهكانیان. ههروهها بهدڵێكی پڕ لهژانهوه، هاوخهمی و پهژارهی خۆمان ڕوو بهههموو ئهو بنهماڵانهی وا ههتا ئێستا ڕۆڵهكانیان بههۆی تووش بوون بهنهخۆشیی كۆرۆناوهلهدهست داوه، دهردهبڕین. ههروهها جێگای خۆیهتی كهیادی ئازیزی پتر له١٥٠٠ كهس لهو ئینسانانهبهرز ڕاگرین كهلهئاخێزی مانگی خهزهڵوهردا بههۆی جهنایهتی دژهمرۆیی كۆماری ئیسلامیهوهپهڕپهڕ بوون و دهرفهتیان پێنهدرا تا بههارێكی دیكهی تهمهنیان لهگهڵ بنهماڵهخۆشهویستهكانیان تێپهڕ كهن. پڕبهدڵ هاوخهمی و پهژارهی خۆمان ئاراستهی بنهماڵهجهرگ سووتاوهكانیان و بنهماڵهی ١٧٦ سهرنشینی فڕۆكهی ئۆكراینی دهكهین كهبههۆی هاویشتنی مووشهكهكانی سپای پاسداران بهربووهوهو گیانیان بهخت كرد. بێ گومان، ئهم بنهماڵانهش بهخهمی ناخ ههژێنی گیان لهدهست دانی ئازیزهكانیانهوه، بههارێكی پڕلهپهژارهیان دهبێت.

خهڵكی خهباتكار و ئازادیخوازی ئێران!

ئاخێزی خهزهڵوهری ٩٨ی ئێوهژنان و پیاوانی وهگیان هاتوو لهههژاری و زوڵم و ستهم و دیكتاتۆری و زهبروزهنگی كۆماری ئیسلامی كهبهیهكجار پتر له١٠٠ شاری ئێرانی تهنیهوه، پهیامێكی ڕوون و ئاشكرای بۆ سهرانی كۆماری ئیسلامی پێبوو و سهرتاپێی ئهم دهسهڵاتهی وهلهرزهخست. پهیامی خهزهڵوهر بۆكۆماری ئیسلامی، ڕووخاندنی ئهم نیزامهبوو كهلهنومایشی ههڵبژاردنی ئهم دوایانهشدا، بهبهشداری نهكردنتان دووبارهتان كردهوهو به‌ “نایهكی بهتهوژم، ڕێگهتان نهدا كۆماری ئیسلامی بهئامانجی فریوكارانهی خۆی بگات. كوشتاری بهبهرنامهو داڕێژراو و وهحشیانهی زیاتر له١٥٠٠ كهس لهخهڵكی ئێران لهجهرهیانی ئهم ئاخێزهدا، ڕهنگدانهوهی ترسی سهرانی ئهم ڕژیمهبوو لهكابووسی حهتمیی ڕووخانیان. ههر بۆیهش ههتا ئێستا نهیانوێراوهئاماری قوربانیهكانی ئهم جهنایهتهڕاگهیهنن و تهرمهكان تهحویلی بنهماڵهكانیان بدهنهوه‌. ئاخێزی شكۆداری خهزهڵوهرنیشانی دا كهپهیوهندیی نێوان ڕژیم و خهڵك ڕۆیشتووهتهقۆناخێكهوهكهئاشتی ههڵنهگره‌. ئهو ئاخێزههاوسهنگیی هێزی بهقازانجی خهباتی خهڵك و دژبهدوژمن واتهكۆماری ئیسلامی گۆڕی. ئێستا ئیتر سهرانی ڕژیم خۆیان باش دهزانن كهلهسهر چ دهریایهك لهنهفرهت و بێزاریی گشتی ڕاوهستاون و بهردهوام ئهگهری ئهوهیان لهبهرچاوهكهشهپۆلهمهزنهكانی ڕاپهڕین، نۆقمیان كات. لهم باروودۆخهدا، پانتایی كارهستاتباری بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا و ژمارهی قوربانیانی لهئێران، بۆ جارێكی دیكهئهوپهڕی بێ كهفایهتی و لاوازبوونی بهڕێوهبهری ڕژیمی بهههموان نیشان دا. ڕژیمی ئیسلامی ههر لهسهرهتاوهبهڕوانگهیهكی ئهمنیهتی و بهئهنقهست و بهبهرنامه و بهئامانجی داماوانهی سیاسیی خۆیهوه، ڕاستیهكانی سهبارهت بههاتنی ئهم ویرووسهبۆئێران و پانتایی بڵاوبوونهوهكهی لهخهڵك شاردهوه‌. سهرانی ڕژیم بهو ڕوانگهنهزانانهو كۆنهپهرستانهیهوه‌‌، لهبهرامبهر بڵاوبوونهوهكۆرۆنادا هیچ ههوڵێكی جیدیان نهدا و دیاردهی بڵاوبوونهوهكۆرۆنایان كردبهقهیرانێكی هاوسار پساو. سهرانی ڕژیم بهو كردهوهنامرۆڤانهو جهنایهتكارانهیهی خۆیان، كارێكیان كرد كهئێران ببێتهیهكێك لهناوهندهكانی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهلهئاست ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و جیهاندا. ههروهها ڕژیمی ئیسلامی، زۆربهی خهڵكی ئێران و بهتایبهت كرێكاران و توێژهبێبهشهكانی كۆمهڵی لهبهرامبهر دواهاتهكارهساتباره  ئابووریهكانی كۆرۆنا، بێ دیفاع هێشتووهتهوهو ژیانی بهرهوڕووی كێشهو گرفتی زیاتر كردووهتهوه‌. لهوهها باروودۆخێكدا، خواستی داخرانی كارخانهو یان هێنانهخوارێی سهعاتی كار وێڕای پێدانی حهقدهستهكان و دابین كردنی كهرهستهی پێویست بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا، بووهتهیهكێك لهخواستهسهرهكیهكانی بزووتنهوهی كرێكاری و بێبهشانی ناو كۆمهڵ.

لهئێستادا، ڕژیم زیاتر لهههموو كاتێك، لهگهڵ بزووتنهوهی بهرینی موتالباتیی كرێكاران و باقی توێژهههژارهكانی كۆمهڵ بهرهوڕوو بووهتهوه‌. ڕژیم نهدهتوانێ خواستهكانیان وهدی بێنێت و نهڕێگاچارهیهكیشی بێجگهلهسهركوت بۆ ماوهتهوه‌. درێژهی مانگرتن وناڕهزایهتیی كرێكاران، خوێندكاران، موعهلیمان، خانهنشینان و باقیی توێژهكانی دیكهی كۆمهڵگا، پاش ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، بهڕژیمی نیشان دا كهسهركوت و جهنایهت نهتهنیا ناتوانێ خهڵكی وهگیان هاتوو لهههژاری و برسیهتی و زهبروزهنگ بێدهنگ كات، بهڵكوو ئهوان بۆ ڕووبهڕوو بوونهوهكانی داهاتوو پێداگرتر و بهئهزموونتر داكات. لهئێستادا كۆماری ئیسلامی كهوتووهتهباروودۆخێكی ئهوهندهلاوازهوهكهلهچل ساڵی ڕابردوودا وێنهی نهبووه‌. ئابووریهكهی بههۆی قهیرانی پێكهاتهیی سهرمایهداریی ئێران، توندبوونهوهی گهمارۆ نێونهتهوهییهكان، دزی و گهندهڵیهك كهسهرتاپێی دهسهڵاتی داگرتووهو ههرهوهها بههۆی تهرخان كردنی سهدان ملیارد دۆڵار بههێزی ئهمنی و سهركوتگهر و سهپاندنی ههزینهی سیاسهتی دهست تێوهردانهكانی لهوڵاتانی ناوچهكه، كهوتووهتهسهر لێواری داڕمان. لهئاست نێوهنهتهوهییشدا تا ڕادهیهك كهوتوونهتهپهراوێزهوهكهبهئیعترافی خۆیان تهنانهت دهوڵهتانی بهناو دۆستیش هیچ تهمایۆلیهكیان نییهكهلێیان نزیك ببنهوه‌. لهعێراق و لۆبنان و سووریهش، جهماوهری خهڵكی ستهملێكراو و خهباتكاری ئهم وڵاتانه، كۆماری ئیسلامی و حیزبهگهندهڵهئیسلامیهكانی نزیك بهو ڕژیمه، به یهكێك لههۆكارهسهرهكیهكانی شهڕ و كوشتار و فهلاكهتی ئابووری خۆیان پێناسهدهكهن و دهستیان داوهتهناڕهزایهتی.

كرێكاران، ههڵسووڕاوانی پێشڕهو وكۆمۆنیست!

كۆماری ئیسلامی لهئێستادا لهباروودۆخێكدایهكهههموو بنهما ئابووریهكانی لێكبڵاوبووه و یهكڕیزیی ناوخۆیی لهدهست داوهو هێوایهكی بهمانهوهی خۆی نهماوه‌. لهوهها باروودۆخێكدا، بهدرۆ و فریو وسهركوت، دهیههوێ باری گرانی قهیران و شپرزهبوونی ئابووریهكهی بخاتهسهرشانی ئێمهكرێكاران و ههژارهكانی كۆمهڵ. لهباروودۆخێكدا كهگرانی بهوپهڕی خۆی گهیشتووه، ئهرزشی پووڵی ئێران یهكجار هاتووهتهخوار و توانای كڕینی خهڵك تهنانهت بۆ توێژی مامناوهندی كۆمهڵگاش نهماوه‌‌، بۆچی دبێ ڕێگهبدهین، ژیانمان بهمجۆرهبخهنهتهنگناوه؟

لهباروودۆخی ئێستادا ئهوهیكهدهبێ لهلایهن ههڵسووڕاوانی كۆمۆنیستی ناو بزووتنهوهی كرێكاری و باقی بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهلهبهرچاو بگیرێ ئهو ڕاستیهیهكهپاش ئاخێزی شۆڕشگێڕانهی مانگی خهزهڵوهر، ڕهوتی باروودۆخهكهبهرهو گۆڕانكاریهكی شۆڕگێڕانهدهڕوات. ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر و مانگرتن و ناڕهزایهتی و ڕووداوهكانی ئهو دهورهیهبهڕوونی پێمانی نیشان دا كهڕووحیاتی كرێكاران و جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی ئێران گۆڕاوهو گهیشتووهتهقۆناخی هێرش بردن. پێویستهبۆ پێكهێانی كۆمیتهكانی نهێنیی مانگرتن، كۆمیتهكانی كارخانهو كۆمهیتهی گهڕهكهكان ههوڵ بدهین. پێویستهبهستێنهكانی بهڕێوهچوونی مانگرتنی سیاسیی جهماوهری و سهرتاسهری ئامادهبكهین. پێویستهیهكگرتوویی و هاوپشتی لهناو جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشدا، بههێزتر بكهین. لهو دهورهیهدا یهكجار حهیاتیهكهجهماوهری كرێكار لهجهرهیانی كێشمهكێشهچینایهتیهكاندا، بهو ناوهرۆكهڕابێن كهڕێگای دهربازبوونیان لهو ههمووهههژاری و بهدبهختیه،نهك لهچواچێوهی پهیوهندیهكانی سهرمایهداریی زاڵ، بهڵكوو لهمهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدژبهكۆماری ئیسلامی و نهزمی سهرمایهداریی زاڵدا ببینن. ڕێكخستنی هێزی گهورهو بهرینی ئێمه كرێكاران لهگهڵ باقیی جهماوهری زهحمهتكێش لهئاست سهرتاسهریدا، توانایهكی وهها مهزنی ههیهكهدهتوانێ لهدرێژهدا، كۆتایی بهدهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سهرمایهداری بێنێت.

بههیوای ئهوهیكهساڵی تازهبهههوڵێكی ماندوونهناسانهوهبۆ ڕێكخستنی بهرهی بههێزی كرێكاران و خهڵكی زهحمهتكێش و ستهملێكراوی  ئێران، لهپێناو ئهو نهبهردهچارهنووس سازهی كهبهڕێوهیه،دهست پێبكهین، جارێكی دیكه پیرۆزبایی نهورۆز و ساڵی تازهلهههموو ئێوهی خۆشهویست دهكهین.

كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

٢٨ی ڕهشهممهی ١٣٩٨ی ههتاوی

١٨یمارسی٢٠٢٠یزایینی

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-