له حه‌وته‌مین شه‌وی خۆپێشاندانه‌كان، دانیشتووانی شاره‌كانی “بێهبه‌هان”، “كه‌ره‌ج”، “تاران”، “ئیسفه‌هان”، “مه‌سجد سۆله‌یمان”، “شاوور”، “ئه‌زنا”، “بووشێهر”، “گه‌ناوه”، “دزفوول”، “خوورمووسا” و “مه‌لاشییه” بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی خووزستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
به پێی ڕاپۆته‌كان،خۆپێشاندانه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی خووزستان بۆ حه‌وته‌مین شه‌وی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو، هێڵی ئه‌نترنت له ئۆستان قه‌تع كرا و دادستانی ئۆستان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، هه‌ڕه‌شه‌ی له خۆپێشانده‌ران كرد. له “مه‌سجد سۆله‌یمان” و “بێهبه‌هان” ناڕه‌زایه‌تییه‌كان درێژه‌ی هه‌بوو. له شاره‌كانی “سووسه‌نگرد” و “ئیزه” هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ته‌واوی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان بڵاوه‌یان پێكرا. له شاره‌كانی “تاران”، “ئیسفه‌هان” و “كه‌ره‌ج” هاووڵاتییان بۆ پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دانیشتووانی خووزستان، ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. هاوكات له‌گه‌ڵ توند بوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركۆتی كۆماری ئیسلامی، كانوونی نووسه‌رانی ئێران، خانه‌ی سینه‌ما، ڕێكخراوه‌كانی خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی حه‌وت ته‌په له چه‌ند به‌یاننامه‌ی جێاجیا دا، پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خووزستان دووپات كرده‌وه.