به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ڕامین فاتحی” و “په‌یمان منبه‌ری”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه و دایكانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، ڕێزیان له فیداركای ته‌واوی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.