کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه‌ له‌گه‌ڵ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه‌ له‌گه‌ڵ قوربانیانی

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌شاری سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی “ڕامین فاتحی” و “په‌یمان منبه‌ری”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه‌ و دایكانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ شاری سنه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان له‌ گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، ڕێزیان له‌ فیداركای ته‌واوی قوربانیانی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.