به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی كامیاران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “فوئاد محه‌ممه‌دی” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “فوئاد محه‌ممه‌د”ی وێڕای ڕێزلێنان له فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.