به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی كار ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوان و به به‌شدرای سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی، گه‌ڵاڵه‌ی شۆرای باڵای كار سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٨٪ حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوانیان ڕگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، بڕی پاره‌ی ٥١٥ هه‌زار تمه‌ن له‌گه‌ڵ ٣٨٪ی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان به حه‌قده‌ستی پێشوو ئیزافه ده‌كرێت و له‌مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی كانوونی باڵای كرێكارانی خانه‌نشینكراو له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زاره‌تی كار له‌به‌نده‌ری ئه‌نزه‌لی له سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه ڕێككه‌وتوون و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی خانه‌نشینكراوانی به‌شه‌كانی دیكه له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه تا به ئه‌مڕۆ، ورده‌ورده له مانگی خه‌رمانانه‌وه په‌رداخت ده‌كرێت.