پاش مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی شاری مهاباد دژبه سه‌ركوتی قوتابیان و خوێندكاران له ڕۆژانی ١ و ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ دا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته په‌روه‌نده‌سازی بۆ بیست كه‌س له موعه‌لیمان و له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جۆر جه‌زا به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی بیست كه‌س له موعه‌لیمانی مهاباد كه ناسنامه‌ی به‌شێكیان بریتیه له “یاسین ئه‌بوبه‌كری”، “یاسر ئه‌مینی ئازه‌ر”، “قاسم قه‌هرمانی”، “هێمن ڕه ئه‌نجام”، “كامیار مه‌حموودی”، به‌همه‌ن نه‌جاری” و “جه‌لیل یووسفی” ته‌وبیخ له په‌روه‌نده‌كانیان دا تۆمار كراوه و پله‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كانیان دابه‌زیوه و پاداشی خانه‌نشینی هه‌ندێكیان وه‌لا نراوه.