ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بۆ كرێكارانی دهستبهسركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌رواری ١٢ ئه‌م مانگه، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی درووست كردووه و له ڕێگه‌ی ناردنی كورته‌نامه‌وه ئاگاداری كردوون كه په‌روه‌نده‌كانیان هه‌نارده‌ی لقی ١ی دادسه‌رای “موقه‌ده‌س”ی تاران كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسونلی ڕه‌سمی شێركه‌تی نه‌فت ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌مانانی ئه‌مساڵ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌وانه، به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌ركی كرێكاران، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت له شاری تاران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و ٧٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازادكران.
