له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، دیارده‌ی ژن كوژی و خۆكوژی ژنان له كوردستان و ئێران، ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت و هۆكاره‌كانی كولتووری پیاوسالاری، نه‌بوونی ئازادی، هه‌ژاری و بێكاری بووه‌ته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاماره‌كان.
به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی ناونده‌كانی پێوه‌ندیدار به باروودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك، دیارده‌كانی ژن كوژی و خۆكوژی ژنان ڕوو له زیادبوون دایه. ته‌نیا له مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ دا، ١١ بابه‌ت ژن كوژی تۆمار كراوه و ٢١ ژن له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه له كوردستان و ئێران كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
