“ئیسماعیل سیمایی” بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای ورمێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگەیاند: تا سەرەتای ئەمساڵ ٥٦٪ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی پارێزگای ورمێ ڕووبەڕووی کەمئاویی مەترسیدار بوونەتەوە و ١٣٪ی زەوییەکانیش لە دۆخی کەمئاوی دان.
ئەو قسانە لە كاتێكدایە كە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی ئیدیعای بووژاندنەوەی گۆلی ورمێ‌یان دەكرد و زۆر كاتیش بەو بیانووەوە سەرچاوە ئاوییەكانی ناوچەكانی تری كوردستانیان بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌گوازته‌وه. جێگای ئاماژەیە كه گۆلی ورمێ زیاتر لە ١٠ ساڵە ڕووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە و هیچ لایەنێكی دەسەڵاتیش بایه‌خ به‌و كاره‌ساته‌ی به دوای وشكبوونی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه نادات. له ڕۆژانی ڕابردوو “عیسا كه‌ڵانته‌ری” سه‌باره‌ت به هه‌ڵسانی گه‌رده‌لوولی خوێ و ئه‌گه‌ری چۆڵكردنی گه‌ره شاری ته‌ورێز هۆشداری دابووه ده‌وڵه‌ت.