کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پلۆنۆمی نۆهه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو

پلۆنۆمی نۆههمی كۆمیتهی ناوهندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ههڵبژێردراوی كۆنگرهی ١٢، بهیانیی ڕۆژی شهممه١١ی مانگی گهلاوێژ بهرابهر لهگهڵ ١ی ئووتی ٢٠٢٠ بهسروودی ئهنترناسیۆناڵ و دهقیقهیهك بێدهنگی بۆ ڕێزگرتن لهیادی گیان بهختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم دهستی بهكار كرد. لهو پلۆنۆمهدا ئهندامانی كۆمیتهی ناوهندیی كۆمهڵهوهك چاوهدێر بهشدار بوون. بهشی ئهوهڵی باسهكانی ئهم دانیشتنهبهڕاپۆرتی سیاسیی كۆمیتهی ئیجرایی و پاشان ڕاپۆرتی تهشكیلاتی كۆمیته و ئۆرگانهجۆراوجۆرهكانی تهشكیلاتی حیزب بهپلۆنۆم و ههڵسهنگاندنی ئهم ڕاپۆرتانه، تهرخان كرا. لێكدانهوهی گرینگترین ڕهوتهكانی ئێستای جیهان و ناوچهكهو ههڵسهنگاندنی باروودۆخی سیاسیی ئێران، لهمیحوهرهسهرهكیهكانی ڕاپۆرتی سیاسیی كۆمیتهی ئیجرایی حیزب بهدانیشتنی كۆمیتهی ناوهندی بوو.

لهڕاپۆرتی سیاسی كۆمیتهی ئیجرایی دا، لهسهر توندبوونهوهی بهستێنهمادی و بابهتیهكانی ڕاپهڕین و شۆڕش دژبهنیزامی سهرمایهداری وهك تایبهتمهندیی جیهانی ئێستا تهئكید كرا. كاردانهوهی جهماوهری خهڵك نیسبهت بهكوژرانی جۆرج فلۆید بهدهستی پۆلیس ڕهنگدانهوهی توندبوونهوهیئهم بهستێنهبابهتیانهو نموونهی بهرچاوی ئهم ڕووحیهشۆڕشگێڕانهیهبوو. ئهم بزووتنهوهیه، قوربانیانی ڕاستهوخۆی ڕهگهزپهرستی تێپهڕاند و  پتر له٨٠٠ شاری ئهیالهتی ئهمریكا و و شارهكانی دیكهی له٧٠ وڵاتی جیهان تهنیهوه‌. ئهم ڕاپهڕینهبهو پانتاییهی كهپهیدای كرد، تهنیا خۆپیشاندان دژبهڕهگهزپهرستیی پۆلیس نهبوو، بهڵكوو دژبهنابهرابهریی ئابووری، كۆمهڵایهتی و داماوبوونی دهوڵهتهكان بهتایبهت ئهمریكا لهبهرامبهر گشتگیربوونی قهیرانی كۆرۆنا بوو كهزۆرترین قوربانیانی لهتوێژهكانی خوارهوهی كۆمهڵگا وهرگرت. بهڵاوبوونهوهو گشتگیربوونی قهیرانی كۆرۆنا لهئاست جیهان بۆشاییهكانی ناو نیزامی سهرمایهداریی بهرچاوتر كرد. ڕاستهكهفاكتهری تهمهن و سڵامهتیی كهسهكان لهسهر ڕێژهی قوربانیان كاریكهرییهكی دیاری ههیه، بهڵام ڕهنگی پێست و پێگهی كۆمهڵایهتیی مرۆڤهكان ڕۆڵێكی چارهنووس سازتری ههیهلهوهیكهچ كهسانێك زیاتر دهمرن و چهكهسانێكیش شانسی زیندوو مانهوهیان لهسهرتره‌. لهحاڵێكدا كهگشتگیربوونی كۆرۆنا ههزاران كهس دهكاتهقوربانی، ڕكوودی ئابووری لهنیوهی ئهوهڵی ئهمساڵدا، ئاستی بهرههمهێنانی لهزۆربهی ئابووریهكانی جیهان تا یهك چوارهم هێناوهتهخوارێ. بهپێی پێشبینیهكان ئهمساڵ پتر له١٧٠ وڵات داهاتی سهرانهی مهنفییان دهبێت. كهم و زۆر، نیوهی وڵاتهكانی جیهان لهسندووقی نێونهتهوهیی پووڵ، داوای یارمهتیی ماڵییان كردووه‌. ڕێكخراوی نێونهتهوهیی كار لهسهر ئهو باوهڕهیهكه له‌‌ دهست دانی سهعاتی كار لهجیهان بهرابهرهلهگهڵ ٣٠٥ ملیۆن پیشهی تهواو وهخت. تهنیا لهئهمریكا ئاماری بێكاری گهیشتووهتهنزیك ٤٠ ملیۆن كهس. پتر له٤٠٠ ملیۆن شیركهت لهبهشهجۆراوجۆرهكان لهوانهبهرههمهێنان، وردهفرۆشی، ڕێستووران و هۆتێلهكان لهبهردهم مهترسیی نابوودی دان. لهلایهكی دیكهوهوێران كردنی دارستانهكان و لهناوبردنی زیندهوهرو ڕووهكی كێوی و گواستنهوهی بوونهوهرهكان بۆ ناوچهنوێیهكان و ههروهها ڕاوكردن و بازرگانی، ئهگهری گوێزرانهوهی نهخۆشیهویرووسیهكانی لهبوونهوهرهكانهوهبۆ مرۆڤ بروودهتهسهرێ. لهم قۆناغهدا تێكهاڵانی قهیرانی كۆرۆنا لهگهڵ ڕكوودی ئابووریی سهرمایهداری و قهیرانی ژینگه، بهستێنی ناڕهزایهتیی دژبهسهمایهداری خوڵقاندووه‌.

تێكهاڵانی ئهم قهیرانانه، نیزامی سیاسیی جیهانی زیاتر ئاڵۆز دهكات و كێبهركێ لهنێوان هێز و بلۆكهكانی سهرمایهداری بۆ پهرهپێدانی نفوزی ئابووری و سیاسی خۆیان، دیسان توندتر دهكاتهوه‌. شهڕی بازرگانی لهنێوان بلۆكه زلهێزهكانی سهرمایهداری نیشانهی بهرچاوی ئهم ڕاستیهیه‌. كێبهركێ و شهڕی بازرگانیی ئهمریكا و چین و باقیی بلۆكهڕهقیبهكان دهچێتهقۆناغێكی تازهوه‌. لهڕاستیدا، لهسهر بهستێنی قووڵ بوونهوهی ناتهبایی پێكهاتهیی نێوان سهرمایهو كار، لهگهڵ توندبوونهوهی سیاسهتی ڕهگهزپهرستانهو باقیی شكڵهكانی ستهمی نیزامی سهرمایهداری و توندبوونهوهی كێبهركێی نێوان دهوڵهتهكان لهسهر پێكهێنانی گونجاوترین باروودۆخی وهدهست هێنانی قازانج، بهستێنهبابهتیهكان بۆ پهرهسهندنی بزووتنهوهی كرێكاری و ناڕهزایهتی دژبهسهرمایهداری زیاتر ئامادهدهكات. سهدان ملیۆن كهس لهو باروودۆخهدا دهكێشرێنهمهیدانی نهبهرد لهگهڵ ئهم سیستمه‌. خهباتی دژهسهمایهداری زیاتر لهڕابردوو لهئاست كۆمهڵایهتی دا جێدهكهوێ. لهگهڵ پهرهسهندنی ئهم ناڕهزایهتیانه، پێویستیی شكڵدانی ڕهوتێكی سیاسیی ڕادیكاڵ بهستراتێژی ڕووخاندنی سهرمایه، بۆ ئهم بزووتنهوانهدهبێتهبابهتێكی ههرهگرینگ.

ڕاپۆرتی كۆمیتهی ئیجرایی سهبارهت باروودۆخی سیاسی ئێران تهئكیدی كرد كهئهگهرچی قهیرانی كۆرۆنا لهئێران كاریگهریی لهسهر بزووتنهوهناڕهزایهتیهكان دانا و لهپهرهسهندیان ڕێگریی كرد، بهڵام ئهم قۆناغهبهناچار كورت و كاتی دهبێت. درێژهی مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری، ناڕهزایهتیی جهماوهری لهبێهبههان و شیراز و چهند شاری دیكهلهنیوهیدووههمی مانگی پووشپهڕدا نیشانی دا كهئهو بهستێنهبابهتیانهی كهبوو بههۆی سهرههڵدانی ئاخێزی مانگی خهزهڵوهر، ههروا بههێزهو توندتریش بوونهتهوه‌. لهو جێگایهوهكهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا خۆی بووهتهمهیدانێك بۆ نیشان دانی داماویی كۆماری ئیسلامی  و سیاسهتی دژهمرۆیی و ڕاگهیاندنی قهرهنتینهبهبێ دابین كردنی بژێو و پانتایی ههژاری و فهلاكهتێك كهبهسهر كرێكاران و توێژهبێبهشهكانی كۆمهڵگای داسهپاندووه، نهفرهت و تووڕهیی جهماوهری خهڵكی لهكۆماری ئیسلامی زیاتر كردووه‌. دهستپێشخهریی جهماوهر لهشكڵدان بهستاد و ناوهند و كۆمیتهكانی یارمهتی گهیاندن و پشتوانی لهپزیشكان و پهرستاران، نیشانهی هاوپشتیی خهڵك و عهزم و ئیرادهی ئهوانهبۆ ڕووخاندنی ئهم دهسهڵاته‌. ههر بۆیهقۆناغی پاش كۆرۆنا، قۆناغی پهرهسهندنی مانگرتنی كرێكاری و ناڕهزایهتیی جهماوهری دهبێت. قۆناغێك كهتێیدا كۆمهڵگا لهباروودۆخی شۆڕشگێڕانهنزیك دهبێتهوه‌. لهوهها قۆناغێكدا، یهكێك لهگرینگترین ئهركهكانی ئێمه، پهرهپێدانی وێنهیهكی كامڵهلهڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی كۆماری ئیسلامی. پێویستهچاوهڕوانیهكانی جهماوهری خهڵك لهڕووخاندنی شۆڕێگێڕانهی كۆماری ئیسلامی ئهوهندهببردرێتهسهرێ كههیچكام لهبهشهكانی ئۆپۆزیسیۆنی بۆڕژوازی نهتوانن لهڕێگهی دهست بهدهست كردن و گۆڕینی دهسهڵات لهسهرێوه، شۆڕش، لهبار بهرن.

لهپلۆنۆم تهئكید كرا، لهباروودۆخێكدا كهكۆمهڵگا بهرهو قۆناغێكی شۆڕشگێڕانهدهڕوا، بۆ زهمانهت كردنی سهركهوتنی كرێكاران لهپێگهیهكی شۆڕشگێڕانهدا پێویستهههر لهئێستاوهو لهجهرگهی بزووتنهوهی داخوازیی كرێكاران، وێڕای وڵامدانهوهبهنیازهكردوهییهكانی بزووتنهوهی ئێستا، پێداویستیهكانی ئهم بزووتنهوهیهئامادهبكرێت. پێویستهچینی كرێكار و جهماوهری زهحمهتكێشی ئهم كۆمهڵگایهلهبوار وشیاری و ڕێكخستنهوهتا ڕادهیهك ئامادهبن كهوهك هێزی مودهعیی بهدهستهێنانی دهسهڵاتی سیاسی دهركهون. پێویستهكرێكاران لهڕێگهی ئهزموون و وشیاریی خۆیان بهوهبگهن كهڕێگای كۆتایی هێنان بهم ههمووهبێ مافی سیاسی و ئابووریهنهك لهچوارچێوهی پهیوهندیی سهرمایهداریی، بهڵكوو لهمهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن كهدژبهنهزمی زاڵه‌. پێشڕهویی كرێكاران لهخهبات و ڕێكخستنی ئهوان لهشۆراكان و لهڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكاریهكان لهجهرهیانی مانگرتن و ناڕهزایهتیی ڕوو لهگهشهی ئێستا  و یهگرتنیان لهگهڵ بزووتنهوهكۆمهڵایهتی ناڕهزایهتیهكان، بهئاسۆی سۆسیالیسمهوهیهكهدهتوانێ ڕووخاندنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و پهیوهندی چینایهتیی زاڵ زهمانهت بكات و ئاسۆی ڕزگاری لهگشت نههامهتیهكانی نیزامی سهرمایهداری بهرهوڕووی كۆمهڵگا بكاتهوه‌. له ژێر تیشكی وهها بۆچوونێك بهپرۆسهی دابین كردنی پێداویستیهكانی سهركهوتن بهسهر دوژمن دایهكهدرێژهی مانگرتن و ناڕهزایهتی كرێكاری و جهماوهری گرینگیهكی تایبهت پهیدا دهكات. مانگرتن و خهباتی كرێكارانی ههفت تهپه، خهباتی ئێستای كرێكاران لهڕشتهجۆراوجۆرهكان، ئاخێزه شاریهكان، خهبات دژبهشهپۆلی حوكمی ئێعدامی بهندكراوانی سیاسی و هیتر، نهتهنیا دهتوانێ كهش و ههوای خهبات زیندوو ڕاگرێت و لهڕێگهی داسهپاندنی خواستی خێرای خۆی، مهترسیی فهلاكهتی ئابووری و توندبوونهوهی كهش وههوای پۆلیسی كهم كاتهوه، بهڵكوو لهو ڕوانگهوهكهبزووتنهوهی كرێكاری و جهماوهری دهخاتهپێكهیهكی گونجاوتر بۆ زاڵ بوون بهسهر لاوازیهكانی ڕێكخستنی ڕێزهكانی خۆی و دهستڕاگهیشتن بهئاسۆیهكی ڕوون دهخاتهناو دڵی خهباتهوه، گرینگیهكی ستراتێژیكی ههیه‌.

لهدرێژهی ڕاپۆرتی پلۆنۆم سهبارهت بهباروودۆخی جیهانی و ئێران، باروودۆخی سیاسیی وڵاتانی ناوچهكهدرایهبهر باس و لێكۆڵینهوهو تهئكید كرا كهگۆڕانكاریهسیاسیهكان لهو بهشهلهجیهان، لهقهیرانهكانی نیزامی سهرمایهداریی جیهانی كاریگهری وهردهگرن كهكێبهركێ و كێشمهكێشی نێوان هێزهكانی سهرمایهداری و دهوڵهتهقهیران لێدراوهكانی ناوچهكهی، لهوانهتوركییه، كۆماری ئیسلامی، میسر و عهرهبستان، پهرهپێداوه‌. ههوڵی ئهمریكا بۆ دووبارههێنانهوهمهیدانی تاڵهبان لهئهفغانستان، ههڵسووكهوتی دژهمرۆیی كۆماری ئیسلامی لهگهڵ پهنابهرانی ئهفغانستانی، باروودۆخی یهكجار قهیراناوی و ناسهقامگیربوونی سیاسی، نیزامی و كۆمهڵایهتی لهوڵاتانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست، بههۆی دهخاڵهتی زلهێزهئیمپریالیستهكان و دهوڵهتانی ناوچهكه، لهزومرهی ئهو هۆكارانهن كهقهیرانی ئابووری و سیاسییان لهو وڵاتانهتوندتر كردووهتهوه‌. لهو نێوهدا، ڕۆڵ و پێگهی كۆماری ئیسلامی وهك پێگهیهكی دهسهڵاتی ئیسلامی سیاسی،لهناوهندهقهیراناویهكانی ناوچهكهدا لهوانهعێراق، سووریه، لۆبنان و یهمهن، لاواز بووه‌. دهخاڵهت و شهڕنانهوهی زلهێزهكانی سهرمایهداریی جیهانی و دهوڵهتانی ناوچهكهلهجهرگهی قهیرانهئابووری و سیاسیهكاندا، بووهتههۆی نائهمنی و ناسهقامگیری، بێكاری و ههژاری و برسیهتیی دهیان ملیۆن كهس لهكرێكاران و خهڵكی ههژاری وڵاتانی ناوچهكه‌.

ئهوهیكهباسی لێكرا، تهنیا كورتهیهك بوو لهباسهكانی ئهم پلۆنۆمه، لهدهرفهتهكانی دیكهدا لهڕێگهی وتووێژ وبهشیكراوی باسهكانی ئهم دانیشتنهبهئاگاداریتان دهگات.

لهبهشی ڕاپۆرتی تهشكیلاتیدا، ڕاپۆرتی چالاكیهكانی كۆمیتهی تهشكیلاتی ناوخۆ، تهشكیلاتی دهرهوهی حیزب، شهبهكهی تێلویزیۆن و رادیۆ حیزب، دهفتهری پهیوهندیهنێونهتهوهییهكان، نهشریهیجهان امروزبهدانیشتنی كۆمیتهی ناوهندی ڕاگهیهندرا. لهو بهشهدا كۆمیتهی ئیجرایی حیزب لهڕاپۆرتهكهیدا وێڕای ئاماژهبهقووڵ بوونهوهی قهیرانی ناو حیزب، تهئكیدی كرد كهئهم قهیرانهلهئێستادا كاریگهریی لهسهر گشت مێتابۆلیسم و بوارهجۆراوجۆرهكانی چالاكیی حیزب داناوه‌. لهم بوارهدا بهبۆنهی جۆراوجۆرهوهڕوونكردنهوهی ئهم قهیرانهو ڕێگای ڕۆیشتنهدهرهوهلێی درایهبهر باس و كاتی ئهوههاتووهكهئهم باسانهلهئاست عهلهنیدا بێنهئاراوهو قهزاوهتیان لهسهر بكرێ.

دانیشتنی كۆمیتهی ناوهندی سهبارهت بهدابهشكاری و ئارایشی ناوهوهی كۆمیتهی ناوهندی، كۆمیتهو ئۆرگانه جۆراوجۆرهتهشكیلاتیهكانی، نۆژن یان لهجێگای خۆی هێشتنیهوه‌. پۆلۆنۆم لهبهشی كۆتایی كاری خۆیدا، بهمهبهستی هیدایهتی چالاكیهسیاسی و تهشكیلاتیهكانی حیزب لهماوهی دوو پلۆنۆمدا، لهناو هاوڕێیانی كۆمیتهی ناوهندیی حیزب كهلهلیستی كاندیدهكاندا بوون، كۆمیتهی ئیجرایی پێكهاتوو لههاوڕێیان: ههڵمهت ئهحمهدیان، خۆسرۆ بۆكانی، ڕهئوف پهرستار، نۆسرهت تهیمورزاده، حهسهن شهمسی، مهحمود قارهمانی و سهلاح مازوجیی ههڵبژارد.

كۆمیتهی ئیجرایی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

١٥ی گهلاوێژی ١٣٩٩ ههتاوی

٥ی ئووتی ٢٠٢٠ی زایینی

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-