كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاونی كرێكاری شاری سنه له‌به‌یاننامه‌یه‌ك دا، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و مانگرتنی كرێكارانی خووزستان ڕاگه‌یاند.
له به‌شێك له‌م به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، ماوه‌ی دوو حه‌وتۆه ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی خووزستان به نیشانه‌ی تووڕه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران له ئاست بێ ئاوی و ده‌یان ده‌ردی هاوشێوه له جه‌ریان دایه. فه‌قر، بێكاری، ئێستبداد، نابه‌رابه‌ری و دابین نه‌كردنی مه‌عیشه‌ت، هۆكاری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ن كه له شه‌قامه‌كانی خووزستان، ته‌ورێز، تاران و كوردستانه سه‌ریان هه‌ڵداوه. له كۆتایی ئه‌م به‌یاننامه‌یه هاتووه كه: ئێمه كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری سنه، پشتیوانی خۆمان له خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی خووزستان، هه‌روه‌ها مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ڕاده‌گه‌ینین و سه‌ركۆتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به توندترین شێوه مه‌حكووم ده‌كه‌ین.