به شوێن بانگهێشتی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی كیشوه‌ر، له ڕۆژی ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی په‌یمانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو ڕاگه‌یاند.
له به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه هاتووه، “ئێمه كرێكارانی په‌یمانی پڕۆژه‌یی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی، داخوازییه‌كانی مۆعه‌لیمانی ناڕازی وه‌كوو وه‌لانانی نابه‌رابه‌ری و نایه‌كسانی، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مه‌عیشه‌ت به داخوازییه‌كانی خۆمان ده‌زانین و نه‌بوونی و هه‌ژاری هه‌موو چین و تۆیژه‌كانی كۆمه‌ڵگای گرتۆته به‌ر و مۆعه‌لیمان ئه‌مڕۆ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌موو كرێكاران و خه‌ڵكی ناڕازی ئیرانن. ئێمه‌ش خوازیاری دابین كردنی سیسته‌می خۆیندنی خۆڕایی و دابین كردنی ئیمكاناتی په‌روه‌رده بۆ هه‌موو منداڵێك، هه‌روه‌ها واكسینه‌كردنی مۆعه‌لیمان و منداڵان به‌ر له كرانه‌وه‌ی خوێندنگاكانین.