به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، بەرپرسان و ناوەندە دەوڵەتییەکانى کۆمارى ئیسلامى، خۆیان دەبوێرن لە هەوڵدان بۆ گەڕان و دۆزینەوەى تەرمى ئەو هاووڵاتییەى کە نزیکەى حەوتوویەکە کەوتووەتە بن داڕمانى شاخەکانی لێو چۆمی سه‌یمه‌ره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو هاووڵاتییە حەوتووی ڕابردوو بە مەبەستى ماسیگرتن دەچێتە سەر ڕووبارى “سه‌یمه‌رە” له نزیك “دەڕەشار”ى ئیلام، بەڵام به‌هۆى تەقاندنەوەى کێوەکە لە لایەن کۆمپانیایه‌كی نەوتیەوە، دەکەوێتە بن شاخەکە و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نەدۆزراوەتەوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ئەو لاوە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و ئێستا خه‌ڵكی ناوچه‌كه به كه‌مترین ئیمكاناته‌وه سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ین و ناوه‌نده ده‌ڵه‌تییه‌كانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ داخوازی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵ نه‌گرتووه.