کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی فەرماندەی لقی سەربازیی حەماس لەلایەن ئیسرائیلەوە

پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی فەرماندەی لقی سەربازیی حەماس لەلایەن ئیس

 

ڕۆژی ڕابردوو، “ئەیال زامیر” فەرماندەیی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل، کوژرانی “عیزەدین حەداد” فەرماندەی لقی سەربازیی حەماس لە غەززە پشتڕاست کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، فەرماندەیی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل لە هەڵسەنگاندنێکی سەربازیدا ڕایگەیاندووە کە ناوی عیزەدین حەداد بەردەوام لە لایەن ئەو زیندانییانەوە کە لە لایەن حەماسەوە ئازاد کراون، هاتووە و ناوبراوی بە یەکێک لە بەرپرسانی سەرەکیی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەر ناسراوە. هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک دژ بە ئیسرائیل، لە ئامادەباشیی تەواودان.