ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز و پاش چه‌ند ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تی له چه‌ند شاری گه‌وره‌ی چین، به‌پرسانی ده‌وڵه‌ت له سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی كۆڕۆنایی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا له‌شاره‌كانی “گوانگژوو” و “چوونگ كینگ” پاشه‌كشه‌یان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهان، لانیكه‌م ٢٧ خۆپێشاندانی به‌هێز له ڕۆژی شه‌ممه تا دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه له سه‌رانسه‌ری چین دژبه سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی كۆڕۆنایی به‌ڕێوه چووه. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه خه‌ڵكی ناڕازی له شاری “گوانگژوو” له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و له شاره‌كانی “پێكه‌ن” و “شانگهای” و چه‌ند شاری دیكه‌ش خۆپێشاندانی گه‌وره به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه له كاتی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “شی جین پینگ” له ساڵی ٢٠١٢ زاینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ بێ وێنه بووه.