مه‌جلیسی دیمۆكراتیكی گه‌لی مه‌خموور ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتن له نێوان ئه‌رته‌شی عێراق و نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه كراوه و هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و كه‌مپه پاشكه‌شه‌یان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی عێراق له ڕێكه‌وتی ٢٠ی مه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌وڵی دا كه‌مپی مه‌خموور ته‌لبه‌ند به‌كات به‌ڵام، دانیشتووانی كه‌مپه‌كه به‌رخۆدانیان كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌رته‌شی عێراق گه‌مارۆیان بدات. به وته‌ی نوێنه‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری مه‌خموور، دانیشتووانی ئه‌و كه‌مپه هیچ كات یاساكانی عێراقیان پێشێل نه‌كردووه و ئێمه‌ش له چاوپێكه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆیان ڕوون كرده‌وه و داوامان كرد كه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌پێی مه‌یل و زیاده‌خوازییه‌كانی توركیا عه‌مه‌ل نه‌كات.