“كه‌ماڵ لوتفی” باوكی هه‌میشه زیندوو “ڕه‌زا لوتفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ندكرانی نایاسایی و ناڕوونی چاره‌نووسی ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
“كوماڵ لوتفی” لە ٢٨ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه دەستبەسەرە و تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، لەبەردەستدا نییە. ناوبراو باوکی نەمر “ڕەزا لوتفی”، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی دێولانه کە لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران گیانی به‌خت كرد.