ئۆتۆبووسی هەڵگری ٢١ کرێکاری شارەکی سەنعەتیی “لیا” لە میحوەری جادەی قەزوین بۆ بۆئین زەهرا بەهۆی بارینی بەفرەوە وەرگەڕا و گشت کرێکاران بریندار بوون. هەروەها دوو کرێکاری مەعدەنی سەنگی لاشەی هەفتکەل بەهۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ئۆتۆبووسێکی تایبەت بە گواستنەوەی کرێکارانی شارەکی سەنعەتیی لیا، بە ٢١ کرێکارەوە بەهۆی بارینی بەفر و خزبوونی جادە، وەرگەڕاوە و بەوتەی شایەتحاڵان هەموو سەرنشینانی ئۆتۆبووسەکە برینداربوون و تیمەکانی فریاکەوتن ١٥ کەسیان لە بریندارەکان بە ئامبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی قەزوین گواستووەتەوە. هەروەها بەپێی هەواڵێکی دیکە بەهۆی ڕووخانی مەعدەنی سەنگی لاشەی هەفتکەل دوو کرێکار بەسەختی بریندار بوون کە دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.