کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وەحدەت و شۆڕشی ئازادی خوازانەی ئێران

 

  یەکگرتویی یەکێک لە تایبەتمەندیە بەرچاوەکانی شۆڕشی ئازادیخوازانە، بەرابەری تەڵەبانە و ویستی دادپەروەرانەی خەڵکی ئێرانە. بنەماکانی ئەم یەکگرتوییە مێژوییە، ڕاستگۆیانە و جەماوەرییە لەسەر ئامانجی هاوبەشی روخاندنی کۆماری ئیسلامی و لە سەر شەقامەکان شکڵی گرتوە. ئەو دەروشمانەی کە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لەگەڵ هێزەکانی ڕژیمی تەفرەقەئەنداز دا هاوار کران و سەرچاوەی ئەم یەکگرتوییەن، زۆرن. لێرەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

  لە زاهیدانەوە تا تەورێز، سەبرمان بووە لێوڕیژ، سنە، زاهیدان، چەشم و چراغی ئێران، ئازەربایجان بیدارە، پشتیوانی کوردستانە. لە کوردستانەوە تا تاران، خوێناوی هەموو ئێران، لە کوردستانەوە تا تاران، ستەم لەدژی ژنان.

یەکگرتویی ئەم خەڵکە لە دەرەوەی ولاتیش دەنگدانەوەی ئەرینی هەبووە و خۆی لە ئاکسیۆن و خۆپیشانەکانی ئێرانیانی ئازادی خوازی دەرەوەی وڵات و هاوڕێیەتی هێزە پێشکەوتوەکان لە وڵاتانی شوێنی نیشتەجی بوونیان نیشان داوە. بەبێ ئەو یەکگرتوییە خۆپیشاندانە شکۆدارەکانی تۆڕنتۆ،بڕلین و باقی ئاکسیۆنە حەفتانەکان لە شارەگەورەکانی دنیادا، دەرکرانی سوکایەتی ئامێزی کۆماری ئیسلامی لە کۆموسیۆنی پێگەی ژنی ڕێکخراوی نەتەوەیکگرتوەکان و پەسندکرانی قەتعنامەی بە تیرۆریست ناوبردنی سپای پاسداران لەلایەن پارلمانی ئوروپاوە مومکین نەدەبوو. دەبێئەمیەکگرتوییەبپارێزڕیتوبەهێزبکرێت،بەڵام چۆن؟

ئەم یەکگرتوییە دەبێ ئوسولی، ڕاستگۆیانە و لەسەر بنەمای داخوازی ڕوخاندنی کۆماری ئیئسلامی و لە فەزایەکی دیموکراتیکدا بێت. واتە سەرجەم هێزەکان، بە کرێکار و کاسبکارەوە، بە ژنان و نەتەوەکانەوە، لاوان و کەمینە مەزهەبیەکان بتوانن و مافی ئەوەیان هەبێت لە ناخی ڕیزە یەکگرتوەکاندا قسە بکەن سەبارەت بە ئامانج و جۆری حکومەتی جێی سەرنجیان لە سبەی رۆژی دوای کۆماری ئیسلامیدا. ئەگەر کەسێک وەک دەوروبەریەکانی خومەینی لە شۆڕشی ساڵی ٥٧ دا خوازیاری وەحدەتی کەلیمە بوو وە ” قسەوباسی دوای مەرگی شای کردە بیانوی هێرش بۆسەر ئەوانی تر دەبێ لەو ڕیزە یەکگرتوە وەدەر بندرێت. ئەگەر کەسێک یەکپارچەیی خاکی ئێرانی وەک مەرجی وەحدەت تەرح کرد دەبێ بە خێرایی لە ڕیزی یەکگرتوانەی جەماوەر وەلابندرێت. زیانە مەترسیدارەکانی هەردوی ئەو شەرتانە بە شێوەی مێژوویی بۆ ئێمە ناسراو و ئاشنایە.

  وەحدەتی میللی بۆ حکومەتی پەهلەوی واتە پاراستنی نیزامی سەڵتەنەتی و پاراستنی یەکپارچەیی ئەرزی. شای پێشو بۆ پاراستنی سەڵتەنەت و یەکپارچەیی خاکی ئێران پشتیوانی لە کوشتاری بە دەیان هەزار کەسی خەڵکی کوردستان و ئازەربایجان کردوە لە دەیەی بیستی هەتاوی و ئەو وەک دەستکەوتێکی درەوشاوەی خۆی باس دەکات و لە کتێبە مێژووییەکاندا هێنایەتی. ئەو وەک دیکتاتۆڕێکی بە تەواو مانا و لە ڕێگای ساواک و ئەڕتەشەوە دیکتاتۆڕیەکی هاری بەسەر کۆمەڵدا سەپاند. ئەم دیکتاتۆریە بە زیندانی کردنەکان، ئەشکەنجە و ئێعدامی زۆریک لە هێزە سیاسیەکان لە دەیەکانی سی و چل و پەنجا دا بەدەستهات، بە تەقەکردن لە کریکارانی مانگرتوی کورخانەکانی تاران لە ساڵی ١٣٣٨ و کریکارانیجیهان چیتلە ساڵی ١٣٥٠ ی هەتاوی و کرداری هاوشێوەی دیکە دەستەبەر بوو.

  ئیسلام گەراکانی پەیڕەوی خومەینی بە دروشمیوەحدەتی کەلیمەوباسی دوای مەرگی شالە درێژەی سەرکوتگەریەکانی حکومەتی پەهلەویدا لە هەمان سبەی رۆژی بە دەسەڵات گەیستنیانەوە ئەشکەنجەگا و زیندانە گەورەکانیان دامەزراند و دەستیان کرد بە کوشتنی شۆڕشگێڕەکان. ئەوانە جەنایەتێکی وەحشتناکی بە تەواوەتی ناسراو بوون، وە پێویست بە تێکرار بوونەوەیان نییە.

  کەوایە ئامانج پاراستنی وەحدەت و بەرگرتن لە دووبەرەکی لەسەر بەستێنی ڕەچاوکردنی ئازادی بەیان و تەشەکول و باقی ئازادیەکانە لە ڕوانگەی هێزە شۆڕشگێڕەکانەوە، ئەمەش لەگەڵ یەکگرتویی میللی پاشایەتی و وەحدەتی کەلیمەی ئیسلامی جیاوزی بنەڕەتی هەیە. شۆڕشگێڕەکان وەحدەتیان بۆ بەهێزکردن و پەرەدان بە شۆڕش لە ڕاستای خزمەت بە روخانی ڕژیمی ئیسلامیدا دەوێت. ئەم یەکگرتوییە کە دیارە شۆڕشگێڕەکان بەهێز و دوژمن لاواز دەکات بوار بۆ ڕاکێشانی هێزە بە گومانەکان خۆش دەکات. هاتنە مەیدانی سەرلەنوێی کرێکاران بە داخوازی هێرشبەرانە و کردارەکانی خۆدی ڕژیم لە پەرەدان بە هەژاری وێرانگەری ئێستادا کە سیاسەتە ئابووریەکانی کابینە و بەرنامەکانی بوجەی ساڵی داهاتوشی گەواهی دەری ئەوەن کە زەمینەی بەهێزبوونی شۆڕشی فەراهەم کردوە. وەحدەتی جێگای سەرنج دەبێ ئەم بابەتە گرنگە ئاسان و بەردەوام بوونی ئیمکان پەزیر تربکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-