ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە فەرمی مۆڵەتی گشتیی ڕێگەپێدانی فرۆشتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە و پڕۆسەی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە دەرەکییەکان سەربە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، مۆڵەتی پێشووی گشتی بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە و بڕیاری کۆتاییهێنان بە فرۆشتنی نەوتی ئێران جێبەجێ دەکرێت. بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەک دژ بە هێرشە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سێ نەوتهەڵگر لە گەرووی هورموز دێت و ئەم جۆرە ئاڵۆزییانە بە تەواوی بێپاساون و ڕووبەڕووی لێکەوتەی توند دەبنەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم بڕیارە پاش ڕاپۆرتەکەی دەستەی گواستنەوەی دەریایی بەریتانیا دەرکراوە کە تێیدا ئاماژە بە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر کەشتییە بازەرگانییەکان کرابوو.
