کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڵوەشاندنەوەی حوکمی دەرکردنی سێ مامۆستای زمانی کوردی لە لایەن دیوانی دادوەرییەوە

هەڵوەشاندنەوەی حوکمی دەرکردنی سێ مامۆستای زمانی کوردی لە لایەن دیوانی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، حوکمی دەرکردنی سێ کەس لە چالاکانی سەنفی مامۆستایانی پارێزگای سنە بە ناوەکانی مەجید کەریمی و غیاس نێعمەتی و جەهانگیر بەهمەنی لە لایەن دەستەی باڵای چاودێری بەسەر سەرپێچییە ئیدارییەکانی دەوڵەت هەڵوەشێندرایەوە و حوکمی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار دەکراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، دەستەی ڕاگەییشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی ئاموزش و پەروەرش، حوکمی دەرکردنی ئەم سێ مامۆستایە و پێنج مامۆستای دیکەی دەرکردبوو. هاوکات لە مانگی گەڵاڕێزانی هەمان ساڵدا، لقی ٣١ی دیوانی قەزایی حوکمی قەزایی دژ بە مەجید کەریمی و غیاس نێعمەتی کە پێشتر بە دەرکردن و بێبەشبوونی هەمیشەیی لە خزمەتگوزارییە دەوڵەتییەکان مەحکووم کرابوون، بە تەواوی پشتڕاست کردبووەوە.