بەپێی دوایین زانیارییەکان، میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی عێراق، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە توندی هەڕەشەیان لە عەرەبستانی سعوودی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، گروپی “مقاومەی ئیسلامی عێراق” سەرەڕای ڕەتکردنەوەی هێرش بۆ سەر وێستگە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی لە خاکی عێراقەوە، بە توندی هەڕەشەی کردووە کە هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق لە لایەن عەرەبستانی سعوودیەوە، بە توندی وڵام دەدرێتەوە. لە درێژەی بەیانناممەکەدا، سەرەڕای داخوازی بۆ کۆتاییهینان بە گەمارۆی دەریایی حووسییەکانی یەمەن لە لایەن دەوڵەتی سعوودییەوە، جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە حکومەتی عەرەبستان تاوانی هەڵەکانی خۆی لە ئاست خەڵکی یەمەندا دەداتەوە.
