کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ

هەڕەشەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەگەری دە

 

ڕۆژی ڕابردوو، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا هەڕەشەی لە سەرکردایەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کردووە و داوای لێکردوون بە خێرایی بڕیار لە سەر دانوستانەکان بدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ترووس” نووسیویەتی: “بۆ ئێران، کات خەریکە کۆتایی دێت، باشترە بە خێرایی بڕیار بدەن، ئەگەر نا هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە.” سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدان کە گومانەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ و هێرشە سەربازییەکان دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.