کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی توندی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئیسرایل

هەڕەشەی توندی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئیسرایل 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان،ئیبراهیم زۆلفەقاریوتەبێژی قەرارگەی خاتەمۆلئەنیای سپای پاسداران، لە پەیامێک رووبە سەرۆک وەزیرانی ئیسرایل راستەوخۆ هەڕەشەی هێرشی ئەتۆمی لە ئیسرایل کردووە.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو وتوویە کە ئیسرایل، لۆبنان، فلستین و غەززەی وێران کرد و ئێستا دەیهەوێت ئێران وێران بکات و هەر بەم بۆنەوە کۆماری ئیسلامی پێویستی بە چەکی ئەتۆمییە. جێگای ئاماژەیە کە ئەمە یەکەمجارە کە کۆماری ئیسلامی بە شێویەیکی بەرچاو و عەلەنی، هەڕەشەی ئەتۆمی لە لە وڵاتەکان ئەکات. هەروەها شایانی باسە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرایل، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بە هەر شێوازێک بێت ناهێلێت کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.