کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هێزی له‌بن‌نه‌هاتووی هاوپشتیی جه‌ماوه‌ری هاوچاره‌نووس، ده‌توانێ پیلانگێڕیی داگیركه‌ران به‌ره‌وڕووی شكست بكاته‌وه‌

هێزهكانی ئهرتهشی توركییهتا ناوهندی پارێزگای دهۆك لهههرێمی كوردستان پێشڕهویان كردووهو هێزهئاسمانییهكهشی لهقووڵایی ٢٠٠ كیلۆمیتریی سنوورهكانی عێراق دهست دهداتهئۆپراسیۆن. ئهرتهشی توركییهكهبهخهیاڵی ئاسوودهوهچهند بهشێك لهكوردستانی سووریه‌ (واتهڕۆژئاوا)ی  داگیر كردووه، دهستی داوهتهگۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچهداگیركراوهكان و خۆی بۆ داگیر كردنی ههمیشهیی ئهم ناوچانهئامادهدهكات. دهوڵهتی توركییهلهههر شوێنێك تیغی ببڕێت سنوورهكانی خۆی پهرهپێدهدات و بهبیانوویپێشێل كرانی مافی دهسهڵاتدارهتی و پیرۆزبوونی سنوورهكان، لهههر سنوورێك كهبیههوێ تێپهڕ دهبێت!

ڕژیمی ئیسلامیی ئێران تۆپخانهكانی لهسنوورهكانی ههرێمی كوردستان جێگیر كردووهو مووشهكهكانی بهرهوڕووی قووڵایی ههرێمی كوردستان نیشانهگرتووهو فڕۆكهبێ سهرنشینهكانی لهوبهری سنوورهكان دهسووڕێنێ و داوای باج لهحكوومهتی ههرێمی كوردستان دهكات. ئهم ڕژیمهههموو ناوچهكهی كردووهتهحهیاتی خهڵوهتی خۆی و سپای تیرۆریستیی قۆدس و میلیشیاكانی نزیك بهخۆی لهعێراق، سووریه، لۆبنان، یهمهن، ئهفغانستان و وڵاتانی دیكهڕێكخستووهو پایهكی شهڕی ناوخۆییهلهم وڵاتانهو لهههمان حاڵدا باس له‌ “مافی دهسهڵاتدارهتیی نهتهوهییو پیرۆزبوونی سنوورهكانی دهكات.

لهڕاستیدا دهمێكهسنوورهنهتهوهییهكان بۆ خاوهنانی دهسهڵات پیرۆزی و گرینگیی پێشووی خۆیان لهدهست داوه‌. سهرمایهداری دێر زهمانهبهههناردنی كاڵا و خزمهتگوزاریی و بهناردنی سهرمایه، بهربهستهكانی سنووری نهتهوهیی تێكشكاندووهو لهههر شوێنێك بازاڕ و هێزی كاری ههرزانی دهستكهوێت و سهرچاوهو ماددهیهكی خاو بتوانێ بهرههم بێنێ، پێویستی بهدرووشمی ڕیاكانهیموقهدهس بوونی سنووری نهتهوهیینییه‌.

لهماوهی سهدهی ڕابردوودا سهرهڕای ههناردنی كاڵا و سهرمایه، زلهێزهجیهانییهكان و دهسهڵاتهناوچهییهكان دهستیان داوهتههێرش و داگیركاری، هێزی بهكرێگیراوی خۆجێییان ڕێكخستووهو لهكاتی پێویستدا بهبیانووی جۆراوجۆرهوهئهرتهشی خۆیان ڕهوانهی ئهم وڵات و ئهو وڵاتی جیهان كردووه‌. نموونهفراوانهكانیمان لهئاسیا لهلایهن ئهمریكا، لهئۆرووپای ڕۆژههڵات لهلایهن یهكیهتیی سۆڤیهت، لهئهمریكای لاتین و ئهفریقا  و ئاسیا لهلایهن بریتانیا، فهڕانسه، پرتهغاڵ و ئیتالیا بینیوه‌. لهگهڵ ڕووخانی یهكیهتیی سۆڤیهت، ئهمریكا ئیتر ئه‌‌و دهسهڵات و ئۆتۆریتهیهنهبوو كهبتوانێ بهربهشهڕ و پێكداكانهناوچهییهكان بگرێت و زۆر جار تهنانهت خۆی ڕۆڵی سهرهكیی لهوهڕێخستنی شهڕهكاندا ههبووهو یان ڕێگاخۆشكهر بووه‌.

داڕمانیدهسهڵارهتیی نهتهوهییوپیرۆز بوونی سنوورهكانلهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ڕۆژ بهڕۆژ و ساڵ بهساڵ زیاتر دهردهكهوێت. دهوڵهتی ئیسرائیل بهههموو توانایهوه، بۆسهر ههر وڵاتێك كهتوانیویهتی، دهستی داوهتههێرشی ئاسمانی و داگیركاریی ڕاستهوخۆ. ئۆپراسیۆنی نیزامیی دهوڵهتی ئیسرائیل لهفهلهستین، لۆبنان، سووریه، عێراق و ئێران تهنیا چهند نموونهن.

توركییهپتر لهنیو سهدهیهدهستی بهسهر بهشێك لهقێبرێس داگرتووه، لهسووریه، لیبی و عێراق بهشێك لهخاكی ئهم وڵاتانهی بهزهبری هێزی سهبازی داگیر كردووه، میلیشیای مهزههبی و جههادیی ڕێكخستووهو به بهردهوامی خهڵكی بێدیفاعی ئهم وڵاتانهو بهتایبهت دوو بهشی كوردستان لهعێراق و سووریهبۆمباران دهكات.

عهرهبستان كهباوهپیارهی ههموو وههابیوون و جههادیوونی سونیه، بهشێك لهیهمهنی داگیر كردووه‌. و تا قووڵایی ئاسیای ناوهڕاستی كردووهتهمهیدانی تهبلیغاتی خۆی. پاكستان بهتهیار كردنی تاڵهبان، ئهفغانستانی كردووهتهژێرچهپۆكهی خۆی و لهڕێگهی هێزی ئاسمانییهوهیارمهتیدهری بهدهسهڵات گهیشتنی تاڵهبان بووهو بهكردهوهخۆی خستووهتهناو شهڕی ئهفغانستانهوه‌. ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، كۆبوونهوهو دامهزراوهنێونهتهوهییهكان بوونهتهناوێكی بهتاڵ و بوروكراسییهكی بێفایدهو ناكاریگهر و هیچ هێزێكی جیهانی و ناوچهیی بایهخ بهبڕیارنامهكانیان نادات.

ئهگهر سهرمایهسنوورهنهتهوهییهكانی تێكشاند و سهرمایهداریی كردهسیستمی زاڵی جیهان، میلیتاریزم و یاسای جهنگهڵ كهتێیدا بههێز موختار و توانایه، ههر جهنایهتێك لهههر شوێنێك كهبیههوێ ئهنجام دهدات.

ئهگهر ئهرتهش و تێكنۆلۆژی، هێز و پارهقسهی ئاخر دهكهن و مافی مرۆڤ،پیرۆزبوونی سنوورهنهتهوهییهكان، گیان و ماڵی خهڵكی مهدهنی هیچ بایهخێكی نییه؛ ئهگهر سنوورهكان بۆ دهسهڵاتهكانی سهرمایهداری و دیكتاتۆرهكانی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست هیچ ئیعتبار و ئهرزشێكی نییه؛ جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش، هێزی پێشكهوتنخوازی ئهم وڵاتانه، چالاكانی مهدهنی و ڕووناكبیرانی پێشڕهو، هۆنهرمهندان و نووسهران، ڕێكخراوهسیاسی و كۆمهڵایهتییهكان پێویستهدژبهكۆنهپهرستیی ناوچهكهزیاتر لهڕابردوو یهكگرتوو بن و كردهوهیهاوبهشیان بێت.

جهماوهری شهریف و خهباتكاری كوردستان، هێزهپێشڕهو و جهماوهرییهكان، بیروڕای گشتیی جیهانی پێویستهلهبهرامبهر ههڕهشهی جهنایهتكاران و تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كهڕێگهبهخۆیان دهدهن بهبیانووی بێبنهماوههێرش بكهنهسهر ههرێمی كوردستان، ڕاوهستن و مهحكوومی بكهن. دهكرێ هێزی لهبن نههاتووی هاوپشتیی و خۆڕاگری ڕێكبخرێت و پیلانگێڕیی دهوڵهتانی وهك كۆماری ئیسلامیی پووچهڵ و بهرهوڕووی شكت بكرێتهوه‌.

چالاك بوونی داعش، تاڵهبان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، دهوڵهتانی توركییه، پاكستان و باقیی كۆنهپهرستانی ناوچهكهئهگهرچی سهرچاوهگرتوو لهگۆڕینی نهزمی جیهانیی ڕابردوویه بهڵاملهههمان حاڵدا نیشانهی ترسی ئهم دهسهڵاتانهشهلهملیۆنان ژن و پیاوی وشیار و شهریف كهخوازیاری نیزامی ئینسانی و كهرامهت و ئازادی و داواكاری ههڵوهشاندنهوهی یاسای كۆنهپهرستی ئیسلامی و سهدهكانی ناوهڕاستن.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-

سێبەری شەڕێکی ماڵوێرانکەر باڵی بەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشاوە

-

بەهائیەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٢دا لەگەڵ تووندترین گوشار و ئەزیەت و ئازار بەرەوڕوو بوون

-