کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هێرش کردنەسەر حقوقی کرێکاران قەدەغەیە!

رۆژی چوار شەممە ٢ی مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٦ سەدان کەس لە کرێکاران و خانەنشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی لە ناڕەزایەتی بە لایەحەی بودجەی ساڵی ٩٧ کە ئەو بە نەگونجاو لەگەڵ مافە سەرەتاییەکانی کرێکاران دەزانن لە بەردەم بینای کۆنی مەجلیسدا کۆبوونەوە. بە پێی لایەحەی بوجەی ساڵی ٩٧ ” سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌رپرس كراوه کە هەموو سەهمی دەرمان لە کۆی وەرگیراوی کەسری حەقی بیمەی جێی سەرنجی قانونی دابین کردنی کۆمەڵایەتی پەسند کراوی ساڵی ١٣٥٤ و باقی سەرچاوەکانی پێوەندیدار بە حیسابی لای خەزێنەداری گشتی وڵات وەک بیمەی دەرمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی کۆبکاتەوە”. کرێکاران و خانەنشینان کە لە شارە جۆراو جۆرەکان بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا لە دەوری یەک کۆببوونەوە بە هەڵگرتنی پلاکارد گەلێک بە دروشی “درستدرێژی کردنەسەر سەروەت و سامان و مڵکی کۆمەڵگەی کرێکاری قەدەغە!! قەدەغە!! قەدەغە!!”، ” ٢٩ ی مانگی ڕێبەندانی ٩٦ سەرەتای هێرشی ئاشکرای دەوڵەت و مەجلیس بۆسەر مافی کرێکاران لە ئاستێکی بەریندا”، ” مەجلیس مافی ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر حقوقی کرێکاران و خانەنشینان”، ” ٢٩ ی ڕێبەندان رۆژی دزی لە حەقی بیمەی کرێکارانی وڵات”، قین و توڕەیی خۆیان لەدژی لایەحەی بوجەی ٩٧ ڕاگەیاند.

ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە لە لایەن تەشەکولە زەردە دەوڵەتیەکانی وەک ” یەکێتی پێشکسوەتانی کۆمەڵگەی کرێکاری” و ” کانونی باڵای شوڕا ئیسلامیەکانی کار” ەوە ڕێکخرابوو. هەموو دیاردەکان باس لەوە دەکەن کە دوای ئاخیزی سەرتاسەری مانگی بەفرانبار و بەشوێن پەرەسەندنی قین و توڕەیی و ناڕەزایەتی کرێکاران لەدژی هێرشی ئاشکرای دەوڵەت و مەجلیس بۆسەر مافەکانیان، تەشەکولە زەرد و دژی کرێکاریە حکومەتیەکان بۆ دامرکاندنەوەی توڕەیی کرێکاران و کۆنترۆڵ کردنی و بە لاڕێدا بردنی ناڕەزایەتیەکانیان ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەیان بانگەواز کردبوو. ئەوان کرێکارانیان بانگ کردوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا داوای یارمەتی لە شورای نیگابان بکەن کە بە پەسند نەکردنی لایەحەی بوجە بەر بە دەستدرێژی دەوڵەت و مەجلیس بۆسەر ماف و حقوقی کرێکاران بگرێت. حەسەن سادقی، سەرۆکی ” یەکێتی پێشکسوەتانی کۆمەڵگەی کرێکاری” لەم کۆبوونەوەیەدا وتویەتی:” خەریکەن شوڵی هەراج لە ئەموالی کرێکاران ئەدەن لە سندوقی دەرمانی سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتیدا”. کاربەدەستانی ڕێکخراوە دژی کرێکاریەکانی سەربە ڕژیم لە حاڵێکدا ئەم قسانە تەرح دەکەن کە دەمێک ساڵە وەک ڕێگا خۆشکەر و عاملی بەرەو پێش چوونی سیاسەتەکانی دەوڵەت لە نێو بزوتنەوەی کرێکاریدا جوڵاونەتەوە. لە ماوەی سێ دەیەی ڕابردودا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە پشت بەستن بەم ڕێکخراوە زەردە دژی کرێکاریانە توانیویەتی هێرش بۆسەر سەرچاوەی ماڵیی کرێکاران لە سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەرتیدا بەرەو پێش ببات.

بە وتەی ” محەممەد مساعد” ئەندامی پێشوی شوڕای باڵای دابین کردنی کۆمەڵایەتی لە وتووێژ لەگەڵ رۆژنامەی شەرق، کرێکارانی بیمە کراو و هەموو ئەندامێکی سندوقی دابین کردنی کۆمەڵایەتی مانگانە ٣٠ لەسەد لە حقوقی خۆیان بەدرێژایی تەمەنی کارییان داوە بەو سندوقە کە یەک لەسەر سێی خەرجی دەرما دەکرێت، یەک لەسەر سێی بۆ دانی حقوقی خانەنشینی ڕادەگیرێت و یەک لەسەر سێی دیکەی سەرفی هەزینەکانی سازمان دەکرێت. بە وتەی ئەو ” شتێکی نزیک لە ٣ ملیۆن کەس “موسته‌مه‌ڕی بگیری خانەنشینیمان” هەیە کە بە حیساب کردنی بنەماڵەکانیان جەمعیەتێکی زیاتر لە ٧ ملیۆن دەبن کە لەم نێوانەدا شتێکی نزیک بە ٦٠ لەسەدیان بە حقوقی لانیکەمێک کە دوو تا سی قات لەخوار هێڵی هەژاری دایە، دەژین. یەکێک لەو بابەتانەی کە هەمیشە جێی مشتومڕە، ئەوەیە کە بۆ زیاد کرانی حقوقی ئەمانە وەک کرێکاران تەوەرومی ساڵانە بە بنەما بگیرێت و هیچ سەرنجێک نادرێتە سەبەدی بەڕێچوونی بنەماڵە. وێڕای ئەوەی کە لە هەمان باسی ئاوسانی ساڵانەشدا لە هێندێک حاڵەتی جۆراو جۆردا حقوقەکان گونجاو لەگەڵ تەوەڕومدا زیاد نەکراون”.

ڕەزامەندی مەجلیسی ئیسلامی لەگەڵ تەرحی بوجەی دەوڵەت بۆ گوازرانەوەی سەرچاوەی تەئمینی دەرمانی سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی بۆ خەزانەی دەوڵەت تەنیا نمونەیەکی ترە لە هێرشی ئاشکرای ڕژیم بۆسەر حقوقی کرێکاران. ئەم پارەیە کە بەرهەمی کار و ڕەنج و ئاڕەقەی کرێکارانە، لە چەند دەیەی ڕابردودا گەلێک جار لە لایەن دەوڵەت و باڵە جۆراو جۆرە حکومەتیەکانەوە بە هاوکاری کاربەدەستانی ئەم تەشەکولە زەردە دژی کرێکاریانە دەستی بۆ درێژ کراوە. کرێکارانی ئێران لەبیریانە کە “قازی مورتەزەوی” سەدان ملیۆن تمەنی لە پاشەکەوتی کرێکاران لە سازمانی تەئمینی کۆمەڵایەتی وەک ڕشوە دا بە وەزیرەکانی دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد و نوێنەرانی مەجلیسی ئیسلامی. لە جەریانی ئیختیلاس و بدەو بستێنەکانی دەورەی ئەحمەدی نیژاد دا بەشێک لە کارخانەکانی شێرکەتی سەرمایەگوزاری دابین کردنی کۆمەڵایەتی، شستا، بە نرخێکی زیاتر لە ٥٠ هەزار میلیارد تمەنەوە بە یەک لەسەر سێی قیمەت و بە بڕی ١٧ هەزار میلیارد تمەن بە بابەک زنجانی، تاجاری میلیاردێر، فرۆشرا. لایەحەی بوجەی ٩٧ لە حاڵێکدا سەرچاوەی دەرمانی سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی دەگوازێتەوە بۆ خەزانەی دەوڵەت کە لە ئێستادا دەوڵەت نزیکەی ١٥٤ هەزار میلیارد تمەن و خاوەنکارانی کەرتی تایبەت ١٥ میلیارد تمەن بە سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی، واتە بە کرێکاران، قەرزدارن. بەپێی بەرنامەی شەشەمی تەوسعە دەوڵەت دەبێ ساڵانە ١٠ لەسەد لە قەرزەکانی بداتەوە بە سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی، بەڵام دەوڵەت لە ساڵی ٩٦ دا نە تەنیا دە لەسەد لە قەرزەکانی نەدایەوە، بەڵکو لە لایەحەی بوجەی ساڵی ٩٧ تیشدا هیچ مەبلەغێکی بە ئامانجی دانەوەی قەرز بەو سازمانە تەرخان نەکردوە.

کرێکاران و بنەماڵەکانیان یەکەمین کەسانێکن کە لەم دزی و قەرزانە سەدەمەیان بینیوە. سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی بە هۆی دزی و قەرزەکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەتەوە بەم سازمانە، خەرجی نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانیەکان و قەرزەکانی بە نەخوشخانەکان و ناوەندە دەرمانیەکانی لایەنی قەراردادیش ناداوەتەوە. ناوەندی لایەنی قەراردادیش لە بەرانبەردا لە وەرگرتنی نەخۆشەکانی ئەو سازمانە، کە ژمارەیان دەگاتە ٣٠ ملیۆن کەس، خۆی دەبوێرێ. نەخۆشخانەکان و ناوەندە دەرمانیەکانی سەربە خودی سازمانیش، كه‌ خزمەتگوزاری بە کەیفیەتی گەلێک نزمەوە دەنێتە ئیختیار بیمە کراوانەوە. ئەم بارودۆخە بۆ زۆربەی کرێکاران و بنەماڵەکانیان و بە تایبەت خانەنشین کراوان، بە واتای ڕازی بوونە بە تەشەنە سەندنی زیاتری نەخۆشیەکانیان و ئەو ئاسەوارە ئازار دەرانەی لێیەوە سەرچاوە دەگرن و مردنی نابەوەخت.

بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم هێرشە بەردەوامە بێجگە لە وەلا نانی ڕێکخراوە زەرد و بێ ئابڕوە حکومەتیەکان و سازماندانی خەباتێکی جەماوەری کرێکاری ڕێگایەکی تر بوونی نییە. دەبێ بە بەرپا کردنی ناڕەزایەتی بەرینی کرێکاری دەستی ناوەند و کاربەدەستانی گەندەڵی حکومەتی لە سەرچاوە ماڵیەکانی سازمانی دابین کردنی کۆمەڵایەتی کورت بکرێتەوە. سازمانی تەئمینی کۆمەڵایەتی دەبێ لەلایەن خودی کرێکارانەوە ئیدارە و مودیریەت بکرێت.

تەنیا بە پەرەدان بە ناڕەزایەتی کرێکاری و بەرپا کردنی تەشەکولی جەماوەری و چینایەتی سەربەخۆ لە دەوڵەتی کرێکاران لە ناخی ئەم خەباتەدا دەکرێت کۆنرۆڵ، ئیدارە و مودیریەتی سازمانی تەئمینی کۆمەڵایەتی لە دەست ناوەند و کاربەدەستانی حکومەتی دەربهیندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-

دروشمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، زیادکرنی حەقدەست و مووچە، ڕاگرتنی جینۆساید لە غەززە

-

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

-

کەمپینی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

-