رۆژی سێشەممە 25ی مانگی جۆزەردان، “سپای قودس”ی رژیم، جێگیر لە پێگەی “عەلی” لە وڵاتی سورییە بۆ جاری چەندووم کەوتە بەر هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسڕائیلەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر سپای پاسدارانی رژیم لە دەیرەلزووری سورییە، حەوت کوژراو و برینداری لێ کەوتووتەوە”. شایانی باسە، دوحەفتە لەوەپێشیش لە رێگەی “پاڵمێرا” بۆ “دەیرەلزوور” سێ پاسداری “سپای قودس” کوژران.